ئەشکەوتی سەد پاڵەوان، بە قامکە پووشێ دەگیرێ.
ئەشکەوت لە کوردستان لە جێگەی شاخاویدا بوونی هەیە، گەر کەسی پاڵەوان و شەڕکەری باشی تێدابێت، بەئاسانی ناگیرێت، ئەشکەوتی سەد پاڵەوان، مەبەست لە کونی شارە مێروولەیە، لە تاریکیی و پێچوو و قۆرتدا بە ئەشکەوت بەراورد کراوە، سەد پاڵەوانیش مەبەستی لە مێروولەکانی ناو ئەشکەوتە، بە قامکە پووشێ دەگیرێ، قامک: پەنجە، واتە: شارە مێروولە دەتوانرێت بە پووشێک کە بەقەر پەنجەیەکە هەمووی بگریت. وەڵام (شارە مێروولە) . [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 157 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !