ترش و شیرین
ترش و شیرین له سەرەتای پێگەیشتنی ترێدا دەکرێت، کاتی ترێ ئاڵوبۆڵ بووه و هەندێ دەنکی گەییووه و هەندێکی دی هێشتا ترشە و به تەواوی نەگەیووە، دوای ئەوەی ترێکه دەڕنرێ و له دارکۆلی تاییەتی بۆ دەکرێت و له توورەکەیەکی خاوێندا بۆڵ دەکرێ له ناو کۆلەکەوە دەگوشرێت بەسەر يەکدا، ئیدی ئاوەکه له پلوسکەی کۆلەکەوە دەچێته ناو ئەو دەفرەی که له بەردەميدا دانراوە، پاشان ئاوەکەی دەپاڵێون و ئەمجا دەیکوڵێنن، کە سارد بۆوه له جياتی شەربەت دەخورێتەوه يان لەگەڵ هەندێ خواردەمەنیدا دادەنرێت، ترش و شيرین زیاتر له ترێ ڕەشکه دەکرێت.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 351 gånger