Bibliotek Bibliotek
Sök

Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!


Search Options





Avancerad sökning      Tangentbord


Sök
Avancerad sökning
Bibliotek
kurdiska namn
Händelseförlopp
Källor
Historia
Användarsamlingar
Aktiviteter
Sök Hjälp ?
Publikation
Video
Klassificeringar
Random objekt !
Skicka
Skicka artikel
Skicka bild
Survey
Din feedback
Kontakt
Vilken typ av information behöver vi !
Standarder
Användarvillkor
Produkt Kvalitet
Verktyg
Om
Kurdipedia Archivists
Artiklar om oss !
Lägg Kurdipedia till din webbplats
Lägg till / ta bort e-post
besöksstatistik
Föremål statistik
teckensnitt Converter
kalendrar Converter
Stavnings kontroll
språk och dialekter av sidorna
Tangentbord
Praktiska länkar
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Språk
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mitt konto
Logga in
Medlemskap!
glömt ditt lösenord !
Sök Skicka Verktyg Språk Mitt konto
Avancerad sökning
Bibliotek
kurdiska namn
Händelseförlopp
Källor
Historia
Användarsamlingar
Aktiviteter
Sök Hjälp ?
Publikation
Video
Klassificeringar
Random objekt !
Skicka artikel
Skicka bild
Survey
Din feedback
Kontakt
Vilken typ av information behöver vi !
Standarder
Användarvillkor
Produkt Kvalitet
Om
Kurdipedia Archivists
Artiklar om oss !
Lägg Kurdipedia till din webbplats
Lägg till / ta bort e-post
besöksstatistik
Föremål statistik
teckensnitt Converter
kalendrar Converter
Stavnings kontroll
språk och dialekter av sidorna
Tangentbord
Praktiska länkar
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Logga in
Medlemskap!
glömt ditt lösenord !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Om
 Random objekt !
 Användarvillkor
 Kurdipedia Archivists
 Din feedback
 Användarsamlingar
 Händelseförlopp
 Aktiviteter - Kurdipedia
 Hjälp
Nytt objekt
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
03-01-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
23-06-2019
زریان سەرچناری
Biografi
Tara Twana
09-09-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotek
Recueil de textes Kourmandji
24-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistik
Artiklar 518,361
Bilder 105,201
Böcker 19,475
Relaterade filer 97,359
Video 1,394
Artiklar
En sorg att MP får bli till...
Bibliotek
Den sista flickan
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillb...
Dokument
Tog ställning mot hedersvål...
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdern...
بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا 12
Grupp: Artiklar | Artiklarna språk: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Ranking objektet
Utmärkt
Mycket bra
Genomsnitt
Dåligt
Dålig
Lägg till i mina samlingar
Skriv din kommentar om den här artikeln !
objekt History
Metadata
RSS
Sök i Google efter bilder med anknytning till det valda objektet !
Sök i Google för valda objekt!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا 12

بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا 12
بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا 12
#شەماڵ بارەوانی#

کۆماری پێغەمبەر کۆماری مولحیدەکانیشە..!
لە یەکێک لە بەشەکانی پێشوو، لەمیانی باسکردنم لە قورئانیەکان باسم له عەبدولڕەزاق جوبرانکرد،
ئاماژەم بەوەکرد، کەلە سەرسێ لە کتێبەکانی عەبدوڵڕەزاق جوبران(کۆماری پێغەمبەر، چەتەکانی خودا، و کودەتای پەرستگا)م نووسیوە و لە هەریەک له ڕۆژنامەکانی(کوردستانی نوێ)، ڕۆژنامەی(ڕێگای کوردستان)، هەفتەنامەی(تاراوگە)، و لە ماڵپەڕەکانی(گەلاوێژ)، (ڕوانگە و ڕەخنە)، (دابڕان)و، (دەنگەکان)، بڵاوبوونەوە.
ئەو سێ کتێبەی دوانیانم(کۆماری پێغەمبەر) و(چەتەکانی خودا) کاتی فەقێیاتی و قۆناغی چواری کۆلێژی شەریعە، خوێندەوە و دانەیەکیشیان(کودەتای پەرستگا) ئەمساڵ(2022)
ئەو سێ کتێبەی یپێویستە بەر لە هەر موسڵمانێک و فێندەمێنتالیستێک، هەموو فەقێی و مەلاو پیاوێکی ئایینی بیانخوێنێتەوە.
حەزدەکەم تۆزەک لە میانی سێ لەکتێبەکانی (کۆماری پێغەمبەر، چەتەکانی خودا، و کودەتای پەرستگا) کەلە سەرم نووسیون، هەندەک باس لە دیدەنیگا و ڕوانگەی ئەو پیاوە ڕووناکبیر و بیرمەندە بکەم و سێ بەشی بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا. بۆ قسەکردن لە سەر دیدەنیگا و تێڕوانینەکانی جوبران تەرخان بکەم.

لە میانی ئەو سێ کتێبەی جوبران، دەتوانم بڵێم، ئەوەی جوبران باسی لێوەکردووە:
ڕوانگەیەکی تری جیاوازە، خوێندنەوەیەکی تری تێکستەکانی ئایینە، پێداچونەوەیەکی تری کەلەپوری ئایین و فقهی ئایینی و تێگەیشتنی ئایینیە، ڕەخنەیە لە ئەقڵی ئایینی، لە ئەقڵیەت و فیقه و فیکری دینی، شۆڕشێکە لە دژی بتەکان، یاخی بوونێکە لە پەرستگاکان، هەڵوەشاندنەوەی ئەو تێگەیشتنە فیقهی و مێژوویی و سیاسی و مەزهەبیە دۆگمایییە نائینسانی و ناوجودی و نائەخلاقیەیە، کە بە درێژایی مێژووی ئیسلام بۆ ئاینکراوە و دەکرێت و نەوە بە نەوە گواستراوەتەوە و بە میرات بۆ مرۆڤەکان جێ ماوە.

ڕوانگەی جوبران:
مەفهومێکیتری تازەیە، سەبارەت بە خوداوەند، پێغەمبەرایەتی، ئایین، بانگەوازیکردنی جۆرێکیترە لە باوەڕداری، جیاواز لەو باوەڕە کۆن و کلاسیکیەی پێشوو.
جوبران داوای بانگەوازی بۆ وجودیەت و چارەسەرێکی وجودیانە دەکات، هەروەها کودەتا دەکات لە دژی پەرستگا، ئەو ئەو پەرستگایەی لە سەر بیری ڕاسیزم و مەزهەبگەرێتی ڕۆنراوە. جوبران بۆچونی وایە کەنوێگەری لەوەی هەیە سودێکی نابێت، جگە شۆڕش و کودەتا نەبێت بە سەر توراس و گوتەی فەقێکان، ئەو داوای گەڕانەوە بۆ ئایینی پەیامبەر و دەستبەرداربوونی خورافەی فەقێکان دەکات، ئەو ئایینە مێژووییەی فەقێکان ڕۆیانناوە، ئەو فەقێیانەی جوبران پێی وایە زۆر زیاتر لە پێغەمبەرەکان بە ناوی ئایین و خوداوەندەوە قسەیان کردووە.

جوبران
پێمان دەڵێت کێشەی نیشتمان لەگەڵ دەسەڵات و هی ئایینیش لەگەڵ پیاوانیی ئاینیدایە و لە کۆتاییدا پێغەمبەر باجی پیاوانی ئایینی و گەڵیش هی دەسەڵات دەدات.. و پێغەمبەر بە هۆی پیاوانی ئایینیەوە ئایینەکەی لە دەست دەدات و گەلیش بە هۆی دەسەڵاتەوە نیشتمانەکەی.. و..... ئیدی هیچ چێژێک نە بۆ ئاین و نە بۆ نیشتمان نامێنێتەوە.

جوبران
پێمان دەڵێت هیچ ڕێگایەک ناتگەیەنێت بە پەیامبەران، جگە لە دەرچوون نەبێت لە پەرستگاکان.

جوبران
پێمان دەڵێت قەبارەی ئەو جەهل و نەزانینەی پەرستگاکان ڕۆیان نا، زۆر مەزنتر و زیاترە لەوەی پێشوتر وێرانیانکرد. هیچ شتێک ئایینی نەکوشت، ڕۆحانیەتی ئایینی وێران نەکرد، ڕێگای ناسینی خوداوەندی لە مرۆڤکان ون نەکرد، بەو ئەندازەیەی فیقه کوشتی و کردی، وەکو چۆن هیچ کەسێک پەرستگای وێران نەکرد تەنها کاهینەکان خۆیان نەبێت.

جوبران
پێمان دەڵێت مەعبەد پێشمەرجی ئیمان و خودا ناسین نییە و مرۆڤ بە چوونە ناو پەرستگاکان نابێت بە ئایندار و بڕوادار، بەڵکو بە چوونە ناودڵی مرۆڤایەتی و مرۆڤەکان.

جوبران
پێمان دەڵێت خەمی خوداوەند بەندەکانیەتی، نەک بەندایەتی کردنی، خوداوەند پەرستگایەکی ناوێت تێیدا بپەرسترێت و خەڵکەکەی بکرێت بە کۆیلە، بەڵکوو ئەو مروڤایەتی و مرۆڤێکی دەوێت، ئازادبێت و بە ناوی خوداوەندە ئازادبکرێت.

جوبران
پێمان دەڵێت:
خوداوەند پێغەمبەران دەنێرێت و خەڵکی کاهینەکان دەخوێننەوە!

جوبران
لێمان دەپرسێت ئایە ئایین ئەوەیە نوێژ لە مەعبەددا ئەنجام بدەیت، یاخود مرۆڤایەتی لە ناوخەڵکدا جێ بەجێ بکەیت؟
ئایین ئەوەیە خەڵکی لە مەعبەددا فێری هونەری کۆیلایەتی بکەیت، یاخود لە باڕەکاندا وانەی ئازادیان پیشانبدەیت؟

(کۆماری پێغەمبەر)
پێمان دەڵێت فەقێ و مێژوو ئایین نین، وەلێ ئەفسوس عەقیدەی ئێمە، عەقیدەی مێژووە، ئایینەکەشمان ئایینی فەقێکانە....ئەوەیە تراژیدیاکە!

جوبران
پێمان دەڵێت ئەو ئایینەی ئێستاهەیە، ڕێک کۆپیە ئۆرجیناڵەکەی ئەو ئایینە نییە، کە پەیامبەر هێناویەتی و لە سەری ڕۆیشت، نەخێر، بەڵکوو ئەوە ئایینێکی ساختەو کۆپیەکیتری نائۆرجیناڵی کاهین و فەقێکانە، ئەو ئایینە ڕوانین و دۆگمی فەقێکانە، ئایینی خەلیفە و سیاسی و سوڵتانەکانە، مێژوویش هی خەلیفە و سوڵتان و پاشاکانە.

جوبران
پێمان دەڵێت ئەمەوی و عەباسیەکان بە ناوی خوداوەند و بە پێی فقهی قوڕەیشی، بە فیقهی زیممە جەنگی گاورەکانیان کرد، بەفقهی کەنیزەیی بوون ژنیان کرد بەکەنیزە، بە فیقهی خەواریج موسڵمانەکانیان دەکوشت، بە فیقهی خەراج ماڵی خەڵکیان دەدزی و دەستیان بەسەردادەگرت، بەفیقهی فتوحات و لە ژێرناوی فتوحاتدا دەوڵەت و خاکی وڵاتانیان داگیردەکرد!

جوبران پێمان دەڵێت:
ئایینی پێغەمبەر ئایینی دڵ بوو(استفت قلبک، وٳن ٲفتاک الناس ٲفتوک).

جوبران پێمان دەڵێت
ئایین پرسی دڵە، نەک قامچی سوڵتان و ئەحکامە فقهیەکان.

لە کۆماری پێغەمبەردا
دڵ عەرشی خوداوەندە، دڵ پاشماوەو ڕۆحی خوداوەندە لە مرۆڤدا جێ ماوە.

کۆماری جوبران و پێغەمبەر
کومارێکە لە سەر دڵ بیناکراوەو دامەزراوە، نەک ئەقڵ و فەلسەفەو گوتەی کاهین و فەقێکان و ئەحکامە فیقهیەکان و تێکستە دینیەکان.

لە کۆماریەکەی جوبراندا
دڵ پێغەمبەرە، دڵ لۆژیک و ناسنامە و ناونیشانی ئینسانە.
دڵ حاکمە، دڵ شەریعەتە، دڵ بڕیاردەرە، دڵ ڕوگەو دڵ مەعبەدە، ئەو شتانەی دڵ ڕەتیان دەکاتەوە، ناکرێت ئایین قبوڵیان بکات، دڵ سەنتەر و ماڵی بڕیاردانە.
پەرستگای مرۆڤ دڵیەتی، مرۆڤ بە دڵ و لە پەرستگای دڵ لە خوداوەند نزیک دەبێتەوە و تەنها بە دڵ دەگات بەو زاتە.
هەموو ئەو پەرستگایانەیتری جگە لە مەعبەدی دڵ، مرۆڤ لە خوداوەند دوور دەخەنەوە. مرۆڤایەتی دوو کەرت دەکەن. لە مرۆڤ بوونی مرۆڤ دەدەن. مرۆڤەکان دەکەن بەدووژمنی یەکتری.

جوبران
پێمان دەڵێت ئایین یاسا و شەریعەت ڕۆنانێت، بەڵکو ویژدان، ئایین دەبێت خزمەتی مرۆڤ بکات، نەک بە پێچەوانەوە، ئایین دەبێت پێگەو بەهای مرۆڤ بەرزبکاتەوەو مرۆڤایەتی پیرۆز بکات، ئایین دەبێ خۆشەوێستی لە نێوان مرۆڤەکاندا پەخش بکات نەک ڕق، ئایین دەبێت مرۆڤەکان بکات بە برای یەکتری نەک دووژمن، یەکڕیزی لە نێوانیاندا دروست بکات، نەک پەرتەوازەیی.

لە کۆمارەکەی جوبراندا
چیتر ڕیش بەردان ئەرک و مۆسیقا حەرام نییە، چیتر کوشتنی مرۆڤەکان ئایین و عەشق بەڕەڵایی و تابۆ و ناڕەوا نییە.
چیتر ڕەخنە لە کاهینەکان بڤە و بیرکردنەوەی ئازادانە کفر و تاوان نییە.
چیتر دەست وەردان لە ژیانی تایبەتی هیچ کەسێک و بە هیچ پاساو بیانویەک ڕێگە پێدراونییە.
کۆماری جوبران، دەوڵەتەسیوکراتە تۆتالیتارەکەی فەقێ و کاهینەکان نییە، تابڵێت(عدم قتل المسلم بالژمی)و موسڵمانێک، گاورێک بکوژێت، ناکوژرێتەوە!
نەخێر لە کۆماری(جوبران) پێغەمبەردا، پێغەمبەر لە سەر کوشتنێکی بێ هۆکاری مێرولەیەکیش، لێپێچینەوە لە بکوژ دەکات.

لە (کۆماری جوبران) دا
هەموو ئایینەکان بە یەک چاو سەیردەکرێن و جیاوازی لە نێوان مەسیحیەک و زەردەشتیەک، لە نێوان موسڵمانێک و ئێزدیەک، لە نێوان جوەک و بودیەک، لە نێوان هیندۆسێک و یارسانیەکدا نییە، خودای هەموویان یەک خودایە و بەهەشتیش بە تەنها مولکی باوکی هیچ گرووپێک و تاپۆی ئایینێکی دیاریکراو نییە.

لە ڕوانگەی کۆماری جوبراندا،
بێ ئایین و ئەتێست، ئەگنۆستیک و سیکولاریستەکانیش دێنە بەهەشت.

جوبران پێمان دەڵێت:
بەهەشت شوێنی زاناو بلیمەت و داهێنەر ومرۆڤ دۆست و ژینگەدۆست و ئاژەڵ دۆستانە، نەک فێندەمێنتالیست و سەربڕو تیرۆرست و بکوژ.
بەهەشت شایەنی داروین، ئەدیسۆن، غاندی و گیڤاراو دایکەتریزا و مەولانایە، نەک بەغدادی و بن لادن و زەرقاویەکان.
جوبران پێمان دەڵێت با چیتر خۆشەویستی بکەین بە ئایین و مرۆڤ بوون بکەین بە پەرستگاو بە دەوری کابەی مروڤایەتیدا بخوڵێینەوە.

جوبران
پێمان دەڵێت ئایین دەبێت ئاینی ئاشتی و چاکەبێت، نەک ڕیش و مەعبەد، ئایین لە“کۆماری پێغەمبەر”دا دەبێ ئایینێک بێت ژیان بە مرۆڤەکان ببەخشێت، نەک پەرستگا، پەیامبەر لە ناو ئایین لەمرۆڤ دەگەڕا، کەچی کاهینەکان لە خشتی پەرستگا!
ئەو پەرستگایانەی لە یەککاتدا، لە نێویاندا کاهین و فەقێکان خەڵکی فێری نوێژو کوشتنی مرۆڤەکان دەکەن.
ئەو فەقێیانەی ئەقڵ و دڵ و بوونی خەڵکی دەدزن!
ئەو کاهینانەی بە هەزار ڕوو خۆیان دەردەخەن و جۆریکتری لە جاهیلیەتیان هێنا، گەورەتر لەو جەهالەتەی پێشوو و یەکەمجار، چ جەهالەتێک؟ ئەوکاتەی درووستکردنی مەعبدێک، لەدروستکردنی مرۆڤێک و بابەتی حەڵال وحەرام لە سەرخستنی هەژارێک گرنکتردەبێت.
خەمی کۆماری پێغەمبەر ئەوەیە مرۆڤ فێربکات ئەوەیتر ببینێت، نەک بیکوژێت.

لە ڕوانگەی جوبراندا
کێشەی خوداوەند ستەمە، نەک کفر،
کۆماری پێغەمبەر ڕاو دیدەنیگای وایە: هەرشارستانییەتێک خاڵی بێت لە جوانی، شارستانیەتێکی فەرمەسۆن و کافرە، با سیخناخیش بێت لە پەرستگا.

جوبران
پێمان دەڵێت ئایین و ئایینداری ڕاستەقینە ئەوە نییە، ئایینت بۆ ماوەیی وەرگرتبێت، یاخود دینداریەکەت ڕێکەوتێکی جوگرافی بێت و خەڵک و دەوروبەرت دیندارن بۆیە تۆش ئایینداریت، نەخێر، بەڵکو ئایینی ڕاست و دروست ئەوەیە لە ڕێگەی هەڵبژاردنێکی ئازادانەو لە سەر بنەمای ویژدان و مرۆڤ بوون ئەو ئایینەت هەڵبژاردبێت، نەک لەبەر دڵی خێزانەکەت و لۆمەی کومەڵ و لە ترسی هەڕەشەی شمشێرو بە زۆرسەپاندن و لەبەر ئەم و ئەوبێت!

کۆماری جوبران
پێمان دەڵێت کوماری پێغەمبەران، کوماری ئایینێک، گرووپێک، مەزهەبێک، ئایدیۆلۆژیاو حیزبێکی ئایینی، فیرقەیەکی دیای کراو بە تەنها موڵکی عەقیدەیەک نییە، دەبێ کومارێک بێت، بۆ هەموان بێت، ژیانی هەموو مرۆڤایەتی تێدا بەرجەستەبێت، کەرامەت و سەروگیان و حەزەکانیان تێیدا پارێزراوبێت، کۆمارێک بێت، جێگای ئازادییەکانی تێدا ببێتەوە، کۆمارێک بێت، کەس لە سەر ئایین و عەقیدی ئایینی، مەزهەبی جیاواز، دیدەنیگای جیاوازو بیروباوەڕی جیاواز تیرۆر نەکرێت و ئەشکەنجەو ئازارو زیندانی و بێ سەرو شوێن نەکرێت.
کۆمارێک بێت ئایندار و لائیکێک، بڕوادارو گوماگەرایەک بە یەکسانی جێگایان تێدا ببێتەوە و جیاوازی لە نێوان هیچ مرۆڤێک نەکرێت، لە سەر بنەمای جیاوازی ئایینی، مەزهەبی، نەتەوەیی و ڕەگەزی، کۆمارێک بێت، خۆشەوستی تێیدا ئایین و مرۆڤایەتی ڕێبازبێت، کۆمارێک بێت، ڕ ق و دەمارگیری، ڕەگەزپەرستی و یەکترسڕینەوە، تیرۆر و کوشتن و توندوتیژی، فێندەمێنتالیزمی ئایینی و بیری ڕادیکاڵیەت، دۆگمی بەردو حوکمی شمشێرو هەڕەشەی سەربڕین و زمان قرتاندن و دەست و وپێ پەڕاندن تێیدا تاوان و قەدەغەبێت.
ڕێزگرتن لە ئاشتی و برایەتی و پلۆرالیەت و پێکەوە ژیان ئەرک و یاسا بێت، لێبوردەیی و یەکترقبوڵ کردن و چەمکی هاووڵاتی بوون، عەقیدەی فەرمی دەوڵەت و دەستوری کۆماربێت.
کۆمارێک بێت بەواتای وشە باوەڕی بە مافەکانی مرۆڤ هەبێت، ڕێز لە سەربەستی ژن، هەڵبژارنەکانی تاک، ژیانی تایبەتی مرۆڤەکان، بیروباوەڕی هەموان و هەموو جیاوازیەکان بگریت.
کۆمارێک بێت، دژایەتی یەکسانی جێندەری، دیموکراسیەت، سیکولاریزم و تازەگەری نەکات.
کۆمارێک بێت، پەرستگاکانی پەرستگای ئازادی بن، نەک کۆیلایەتی، کۆمارێک بێت، لێوان لێو بێت لە خۆشەویستی، کۆمارێک خاڵی بێت لە دەمارگیری ئایینی، ڕقی مەزهەبی، بیری ڕاسیزم و نەژادپەرستی.
کۆمارێک بێت عەدالەت تێیدا حاکم بێت و جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ یاسا، کۆمارێک بێت ڕەخنە دەمکوت و قەڵەم کەلەبچەو بیری ئازاد سانسۆرو جودا بیران و ئەندێشەمەندان و زاناکان بە هەرتەقەنەکرێن و تێزەکانیان تەکفیرو کتێبەکانیان نەخرێنەناولیستی ڕەشەوەو نەسوتێندرێن.

(کۆماری جوبران)
کۆمارێکە تەنهاهی ئایینێکی دیارکراو گرووپێکی دیاری کراو موسڵمانان نییە، بەڵکو کوماری هەموو ئایینەکان و بیروباوەڕەکانە.
کۆمارێکە جیاوازی لەنێوان هیچ ئایین و ئایینێکیتردا نابێت بکرێت.

لە ”کۆماری پێغەمبەر”دا هیچ ئایینێک بۆی نییە خۆی بکات بە کابە و ئەوانیتر ناچاربکات بە دەوری دا بخولێنەوە، لێرە ئایین بۆ تاک و نیشتمان بۆ هەموانە، ئاین نابێت تێکەڵ بە کایەی سیاسەت و کارو باری دەوڵەت و سیستەمی حوکمڕانی و فەزای گشتی بکرێت.
لەو کۆمارەدا مرۆڤ سەنتەرو پێوەرە و هاوڵاتی بوون پڕنسیپە. لە کۆماری پێغەمبەردا، هیچ کەسێک نوێنەری خوداوەند و سێبەری ئاسمان و شمشێری ئایین نییە، تاک پێویستی بە واسیتە و نێوەندگیری و مەعبەدو قەشەو کاهین و پیاوانی ئایینی نییە، مرۆڤ دەتوانێت خۆی ڕاستەوخۆ پەیوەندی لە گەڵ خوداوەند ببەستێت. خوداوەند لە کۆماری پێغەمبەردا تەنها لە مزگەوت، ئاتەشگا، کلێساو مەعبەدەکاندا خۆی قەتیس و گۆشەگیرناکات و تەنها لەو شوێنانەدا نییە، بەڵکو ئەو لە هەموو جێگاو شوێنکە.

لە کۆماری پێغەمبەردا.
بەهای ئایین لەوەدایە ویژدان بکات بە حاکم و لە ناخەوە وجودی مرۆڤ درووست بکات، نەک لەدەرەوە.

لە”کۆماری جوبران“ دا
کێشەی ئێستا ڕزگارکردنی ئایینی پێغەمبەر نییە، وەکو ئەوەەی فێندەمێنالیستەکان و سەلەفیگەراکان بانگەشەی بۆدەکەن، بەڵکو کێشەکە ڕزگارکردنی پێغەمبەرە لەو ئایینەی ئێستاهەیە.

لەکۆماری جوبراند:
تۆ کەسێکی باشیت بۆیە ئایینداریت، نەک ئایینداریت بۆیە باشیت.

لە کۆماری جوبراندا:
خوداوەند کێشەی لەگەڵ هیچ ئایین و بیروباوەڕێک نییە، لێرە ئایندار و بێ ئایین، بڕوادارو ئەتێست و ئەگنوستیک، دەبێ وەکو یەک و بەیەک چاو سەیربکرێن و لە بەردەم یاسادا یەکسان بن.
لە کۆماری پێغەمبەردا خوداوەند کێشەی لەگەڵ ئەوەدا نییە بیپەرستن یاخود نا، بەڵکو کێشەی خوداوەند لەگەڵ نەبوونی دادپەروەری، دژایەتی کردنی دیموکراسی، فاشیەت و تۆتالیتاریەتی ئایینی، زەوتکردنی ماف و دەست بە سەرداگرتنی ئازادیەکانی خەڵک و چەوسانەوەو سەرکوتکردنی مرۆڤەکانەوە هەیە بە ناوی خوداوەندەوە.

(کۆماری جوبران)
شارستانیەت و بەهاو بوونی خۆی لە سەر ئەهرامی لە بەردو لە قوڕ دروستکراو ڕۆنانێت، وەکو ئەوەی میسریە کۆنەکان کردیان، بەڵکو لە قوڕی ئینسانیەت و ئەهرامی ویژدان بوون، لە سەر عەدالەت و دیموکراتیەت و یەکسانی و مافی مرۆڤ و چەمکی هاووڵاتی بوون شارستانیەت بینادەکات.

ماوەتەوەبڵێم:
ڕەنگە خوێنەر لەکاتی خوێندنەوەی ”کۆماری پێغەمبەر“دا. ئەو پرسیارەی لادروست بێت و بۆچونی وابێت و بڵێت جوبران هوڕێنەدەکات و کۆمارەکەی جوبران، کۆمارێکە هەرگیز لەسەر زەمینی ئەو دەڤەرو هەرێم و دەوڵەت و شوێنانە ڕۆنانرێت و لەدایک نابێت، کە ئایین تێیدا هەژمونی هەیەو ئەقڵی ئایینی تێیدا زاڵە، کۆمارێک، ڕەنگە تەنها مۆری سەرکاغەزبێت، تەنها لەناو تێکستەکانی جوبران و لە بۆتەی خەیاڵدانی ئەمەوە جێگای ببێتەوەو بێتەبوون، کۆماری پێغەمبەر چەشنی یۆتۆپیاکەی تۆماس مۆرو کۆمارەکەی پلاتۆن و، شارە نمونەییەکەی فارابی، کۆمارێکی خەیاڵی و ئایدیاڵی و چیتر نەبێت، مەگەر ئەو کۆمارە لەوڵاتانی ئۆروپا، ئەویش دوای سەتان ساڵ، لە خەبات و شەونخونی و قوربانیدان و ماندوبوون و هیلاکی، ڕشتنی دەریایەک خوێن و کوشتنی ملیۆنان مرۆڤ و تیرۆرکردن و زیندانیکردن و سوتاندنی دەیان و سەتان ئەندێشەمەندو زاناو فەیلەسوف، شەڕێکی دووسەت و چەندسەت ساڵەی نێوان ڕۆشنگەران و فێندەمێنتالیستەکان و دەرەنجام سەرکەوتنی بەرەی ئەقڵ و زانست بەسەر خورافەو ڕۆشنگەری بەسەر فێندەمێنتالیستی ئایینی و، عیلمانیەت بەسەر کلێساو ڕووناکی بەسەر تاریکیدا،

ئینجا توانراو ڕۆنرا، لێرە چۆن دەتوانین کومارێکی لەو چەشنە میساڵیه وا بە ئاسانی ڕۆبنێین، لە کاتێکدا وەکو ئۆورپا، نە پرۆسەی ڕیفۆرمی ئایینی، نەڕێنیسانس و ڕاچڵەکین، نەشۆڕشی پیشەسازی و پرۆژەی ڕۆشنگەری و ئەقڵانیەت، هیچمان نەدیتبێت و جێ بەجێ نەکردبێت! لێرە هێشتا لەسەرەتای ڕێگاو لەسەدەکانی ناوەڕاست دابین، هێشتا فێندەمێنتالیستی ئایینی بەهێزو ئەقڵیەتی ئایینی لە لوتکەدابێت، هێشتا ڕەخنە بڤەو مێژوو پیرۆزو هەموو شتک لەژێر هەژمونی ئاییندا دابێت؟! چۆن دەتوانین چۆن؟! ئەوە مەحاڵ و خەیاڵە![1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 374 gånger
HashTag
Länkade objekt: 39
Artiklar
Biografi
Grupp: Artiklar
Bok: Story
Bok: Memoir
Dokumenttyp: Språk
Publication Type: Born-digital
Technical Metadata
Upphovsrätten till denna punkt har utfärdats till Kurdipedia av objektets ägare !
Produkt Kvalitet: 99%
99%
Tillagt av ( زریان عەلی ) på 09-08-2022
Den här artikeln har granskats och släppts av ( ڕۆژگار کەرکووکی ) på 09-08-2022
URL
Denna post enligt Kurdipedia s Standarder inte slutförts ännu !
Denna post har tittat 374 gånger
Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!
Artiklar
​SANNING! NÄR JAG FÅR HÖRA DET SÅ
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
Artiklar
Ni får en feministisk peshmerga i riksdagen
Artiklar
Agera innan fler barn dör av äktenskap
Biografi
Tara Twana
Bibliotek
Kurdfrågan En bakgrund
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
Artiklar
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Bibliotek
Svensk - Kurdisk ordlista
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”

Actual
Artiklar
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
19-05-2018
هاوڕێ باخەوان
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Bibliotek
Den sista flickan
07-10-2018
زریان سەرچناری
Den sista flickan
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
22-09-2019
نالیا ئیبراهیم
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
Dokument
Tog ställning mot hedersvåld i förorten – nu utesluts Amineh Kakabaveh ur Vänsterpartiet
22-09-2019
نالیا ئیبراهیم
Tog ställning mot hedersvåld i förorten – nu utesluts Amineh Kakabaveh ur Vänsterpartiet
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
Nytt objekt
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
03-01-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
23-06-2019
زریان سەرچناری
Biografi
Tara Twana
09-09-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotek
Recueil de textes Kourmandji
24-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistik
Artiklar 518,361
Bilder 105,201
Böcker 19,475
Relaterade filer 97,359
Video 1,394
Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!
Artiklar
​SANNING! NÄR JAG FÅR HÖRA DET SÅ
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
Artiklar
Ni får en feministisk peshmerga i riksdagen
Artiklar
Agera innan fler barn dör av äktenskap
Biografi
Tara Twana
Bibliotek
Kurdfrågan En bakgrund
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
Artiklar
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Bibliotek
Svensk - Kurdisk ordlista
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
Folders
Biografi - Kön - Kvinna Biografi - Nation - Kurd Biografi - Part - Patriotiska union Kurdistan Biografi - Dialekt - Kurdiska - sorani Biografi - Dialekt - Kurdiska - Kurmandji - Latin Biografi - Folk skriver - Politisk aktivist Biografi - Folk skriver - Kvinnor rättigheter aktivist Biografi - Födelseort - Sulaimaniyah Biografi - Land – Region (födelse) - Sweden Biografi - Land – Region (födelse) - South Kurdistan

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Sida generation tid : 0.484 sekund(er)!