شوێنەواری گۆڕ و گردۆڵکەی سەرقەڵا ساڵی (57پ.ز -191ز).
ئەم شوێنەوارە دەکەوێتە شارەدێی #سەرقەڵا# ی شارۆچکەی #کفری# یەوە. بە دووری 13 کم، لە باکووری ڕۆژئاوای شارۆچکەی #کەلار#.
تیمێکی شوێنەوارناسی گەرمیان ژوورێکی لاکێشەیی لە خشت دروستکراویان دۆزییەوە، لە کاتی خۆیدا، لەناو گردێکی سروشتی دروستکراوە، پاشان بە بەرد و هەمان گڵی گردەکە داپۆشراوە. کە وەک گۆڕی بنەماڵەیەک بەکارهاتووە. لەم گۆڕەدا ئێسکەپەیکەری 10 مرۆڤی تێدا دۆزراوەتەوە، لەگەڵ کۆمەڵێک پارچەی شوێنەواری وەک (گۆزەی ڕەنگاو ڕەنگ، مستیلە، بازنە و گوارەی زێڕ، دراوی سکە و کەمۆڵەی شووشەیی).
بە پێی پاشماوە شوێنەوارییەکان دراوە سکەییەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی فەرمانڕەوای پێنج پاشای ئەشکانییەکان. مێژووی گۆزەکانیش دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی فەرمانڕەوایی ئەشکانییەکان لەنێوان ساڵانی
(57 پ.ز- 191ز).[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 605 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !