بەیانی ئەمڕۆ #13-07-2022#و سەرچاوەیەکی پۆلیسی #کەرکووک# یش زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە ئاشکرا دەکات.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی ڕاگەیاند: لە باخێک لە ناوچەی گوندی #چیمەن# سێ تەرم بەکوژراوی دۆزرانەوەو کوژراوەکان یەکێکیان کوردە بەناوی (ئ، ح) تەمەنی 70 ساڵانەو خاوەنی باخەکەیەو شوێنەواری بتڵی شوشە بەسەرییەوە دیارە.
وتیشی: دوو کوژراوەکەی تر بە نەتەوە عەرەبن و خوشک و بران و کوڕەکە تەمەنی 30 ساڵە بەناوی (ق، ع)و شوێنەواری گوللەی پێوەیەو ژنەکەش تەمەنی 40 ساڵانە بەناوی (ب.ع)و شوێنەواری چەقۆی پێوەیە.
پۆلیسی کەرکووک ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: هێزە ئەمنیەکان دەستیان بەلێکۆڵینەوەی ورد کردوە، بەڵام گومان دەکرێت بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە کوژرابن.
[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,054 gånger