ناو: ئەشکی
ناوی باوک: ئەیوب شکور
$ژیاننامە$
کچە کوردێکە پێشتر دانیشتووی هەرێمی کوردستان بوو، لە سەرەتای شەڕی دژ بە داعش لەگەڵ خێزانەکەی چوونە ئەمریکا، بەڵام دوای بڕیارێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، سەبارەت بە ناردنەوەی پەنابەران بۆ وڵاتەکانی خۆیان، لە ئەمریکا هەڵدێت و دەچێتە کەنەدا، ئێستا 2022 لە کەنەدا بووەتە جێگەی سەرنجی میدیاکان، چونکە لە ماوەیەکی کەمدا بەهۆی لێهاتووییەکەیەوە، توانیویەتی ئاستێکی بەرز لە ناوەندە زانستییەکان پیشان بدات و گرنگی بە کاری خۆبەخشی بدات، بۆیە وەک پاڵەوان وەسفی دەکەن.
ئەشکی، خوێندنی پاڵپشتیکراوی بە بڕی زیاتر لە 100 هەزار دۆلار لە یەکێک لە زانکۆکانی پارێزگای (بریتش کۆڵۆمبیا) لە کەنەدا بەدەست هێناوە، هاوکات سکۆڵەرشیپی بە 80 هەزار دۆلار وەرگرتووە و لەگەڵ ئەوەش مینحەیەکی 70 هەزار دۆلاری وەرگرتووە و خاوەنی خەڵاتی (تێری فۆکس)ە، کە بەهاکەی 29 هەزار دۆلارە، ئێستا 2022 سەرۆکی ئەنجوومەنی قوتابییانە و لە ڕێکخراوە خۆبەخشەکان کار دەکات.
[1]