$پێویستە دەستەڵاتی دادوەری بێلایەنی خۆی بپارێزێ و لاگیری لە دەستەڵاتی ڕاپەڕاندن نەکات$
$ئازادیخواز و ستەملێکراوانی کوردستان$!
مخابن، دوێنێ 4ی ئایار، دادگەی پێداچوونەوەی کوردستان، بە دەنگی سێ ئەندامی خۆی، بڕیاری دادگەی تاوانەکانی هەولێری سەبارەت بە سزادانی شەش چالاکوانەکەی بادینان سەرڕاست کردەوە، بەو بڕیارەیشی، خەڵکی کوردستان و ئازادیخوازانی تووڕە و نیگەران کرد. دادگەی پێداچوونەوە بەهۆی ئەو لاگیرییەی، سەربەخۆیی خۆی لەژێر پرسیار دانا و پشتیوانی خۆی بۆ ئەو زۆرداری و ستەمە دووپاتکردەوە کە دەسەڵاتی ڕاپەڕاندن بەرانبەر بە خەڵکی ئازادیخوازی نیشتمانەکەی ئەنجامی دەدات؛ ئەوەتا دەستەڵاتی ڕاپەڕاندن، هەر لەپەنای ئەو دادگە و یاسایەوە، کۆمەڵگە بەرەو زیندانێکی گەورەتر دەبات. ئێمە لە '#بەرەی گەل#'دا، زۆر بەتوندی ڕەخنە لەو بڕیارەی دادگە دەگرین و ڕەتی دەکەینەوە، چونکە ڕاشکاوانە مەیلداری بۆ دەستەڵات خۆیا کردووە، هەروەها خۆی لەخۆیشیدا پاشەکشە و گەڕانەوەیەکی دیکەی ڕێڕەوی بەرەو دیموکراسی، ئازادی ڕۆژنامەوانی و جێگیرکردنی بەها پیرۆزیەکانی مرۆڤایەتییە؛ هیچ گومانی تێدانییە کە زۆر بە نەرێنێ بەسەر دەستەڵاتی دادوەری هەرێمی کوردستان و دۆزی ڕەوای گەلەکەماندا دەشکێتەوە. لەلایەکەوە خەڵکی کوردستان متمانەی بە دادگە و دادوەری کز و لاوازتر دەبێ، لەلایەکی دیکەشەوە سیمای کوردستان بە بێزراوی بە ناوەندەکانی جیهانی پێشان دەدرێ. ئێمە هیواخوازین کە هەتا دەرفەتەکە لەدەست نەچووە، دادگەی تێهەڵچوونەوە فریای ڕەوشەکە بکەوێ و بڕیاری دادگەی تاوان و دادگەی پێداچوونەوە هەڵبوەشێنێتەوە.
سڵاو لە چالاکوان و ئازادیخوازان.
وتەبێژی بەرەی گەل
#05-05-2021#
[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,240 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !