لە مەراسیمێکدا لە شاری #سلێمانی# یادی حەڤدەهەمین ساڵیادی کۆنگرا ستار کرایەوە، دوای خولەکێک بۆ ڕێزگرتن لە گیانی ژنانی شەهید، وتاری مەراسیمەکە لە لایەن لێمان شەویش پێشکەش کراو گوتی”هەر لێرەدا تەواوی شەهیدانی ژن بە بیر دێنینەوە سڵاو لە بەرخۆدانیان دەکەین، بەڵێن و سۆز دەدەین ڕێگایان بەردەوام دەکەین دژ بە داگیرکاری لە تەواوی کوردستان، پێویستە ژنان زیاتر خۆیان ڕێک بخەن و خاوەن لە مافەکانی ژنان دەربکەون”.
لە مەراسیمەکەدا بەڵگە فیلمێک لە سەرکارو چالاکیەکانی 17 ساڵ کارکردنی کۆنگرا ستار نمایشکرا، لە کۆتایدا چەندین گۆرانی شۆڕشگێڕی و فۆلکلۆری بە زارەوەکانی کرمانجی و #سۆران#ی و کەڵهوڕی پێشەکەش بە ئامادەبوان کرا، بە وتنەوەی دروشمەکانی ژن ژیان ئازادی، کۆتای بە مەراسیمەکات هات.
کۆنگرا ستار لە 15-01-2005 دامەزراوە، لە سەرەتادا ناوی “یەکێتی ستار”بووە، کە ڕێکخستنی ژنانی کوردی ڕۆژئاوای کودستان بووە، دوای شۆڕشی ڕۆژئاوا زیاتر فراوان بوون، ئێستا بووەتە کۆکەرەوەی دەنگی هەموو ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان و ژنانی هەموو نەتەوە جیاوازەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تێیدا جێدەگرن.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,343 gånger