بە سەرپەرشتی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (رەژاک) نۆهەمین ساڵیادی شەهیدکردنی هەریەکە لە ساکینە جانسز و لەیلا شایلەمز و فیدان دۆغان ئەنجامدرا. لە ساڵیادەکەدا بەیننامەی ڕێکخراوەکە بۆ ئامادەبوان خوێندرایەوە و بە گرنگیەوە باس لە کەسایەتی ئەو سێ شەهیدەکرا کە لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا تیرۆرکران. تارا حسێن، جێگری هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادی، وتارێکی لەو بارەیەوە پێشکەش کرد و ئاماژەی بە پێگە و کەسایەتی ئەو شەهیدانە کرد. لە مەراسیمەکەدا، خەڵاتی ساکینە جانسز بەخشرایە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی ژنانی ئەفغانستان (RAWA) و خەڵاتی دووەمیش بەخشرایە ژنە پەرلەمانتاری کورد ئایسەل توغلو، کە ئێستا لە زیندانەکانی دەوڵيتی تورکدایە و دۆخی تەندروستی باش نییە. هەردوو خەڵاتەکە لەلایەن دایکانی شەهیدانەوە پێشکەش کران و بەهۆی دۆخی تایبەتی ئەو دوولایەنەی خەڵاتەکەیان پێشکەشکرا بە نوێنەرایەتی وەرگیران.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,620 gånger