زیندانی سیاسی کورد موتەلیب ئەحمەدیان کە لە 04-10-2010 دەستگیرکرا و لەسەرەتاوە بۆ ماوەی 230 ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسیدا ڕاگیرا، دواتر سزای 30 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا، بە پەیامێکی دەنگی پشتگیری خۆی بۆ زیندانیانی سیاسی باکوری کوردستان دەربڕی. ئەحمەدیان کە ساڵی 2016 لە زیندانی سەقز و دواتر بۆ زیندانەکانی سنە، ئێڤین و دواجاریش ڕەجائی شەهری کەرەج دورخراوەتەوە، پەیامەکەی گەیشتوەتە ئاریەن تی ڤی.
بەشێک لە پەیامەکەی موتەلیب ئەحمەدیان:
من زیندانی سیاسی موتەلیب ئەحمەدیان پشتگیری خۆم بۆ زیندانیانی سیاسی گەلەکەمان لە باکوری کوردستان دەردەبڕم. ستەم، ئەشکەنجە، گرتن و کۆمەڵکوژییەکانی ڕژێمی تورک لەسەر گەلەکەمان لە باکوری کوردستان سنوری بەزاندووە. لە ڕاستیدا، لەبەر ئەوەی گۆشەگیری لە ئیمراڵی لە سەر ڕێبەر ئاپۆ قورس کراوە ستەم و زۆرداری لەسەر زیندانیانیش زیادی کردووە. ئەوەش دەیسەلمێنێت کە ترسی ڕژێمی تورک لە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە چ ئاستێتێکدایە. لە بەرامبەر پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤی بنچینەیی گەلی کورد هەڵوێست بگرن. پێویستە ڕێکخراوە سیاسی و مافی مرۆڤییە نێونەتەوەییەکان، کردەوەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار بکەن.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,752 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !