بۆ هەریرم
وەرە لە دڵم بپرسە
دەقی وەڵامم وەرگرە
خۆشترین شوێنم هەریرە
خاوەنی پاشا و میرە
بگەڕێمەوە ئەم جارە
باوەش ئەدەم لەو شارە
زۆر دڵگیر و نازدارە
بەهەشتە چاوی شارە
لە هەموو لاوە دیارە
قەڵاکەی لە سەروی شارە
سەر بەرزە لە دوور دیارە
بەڵام کەمێک خەمبارە
بنیادنەری قەڵاکە
خانزاد خانی ناودارە
بەگ زادەو بەهرەدارە
کەسی زۆر لە ناو شارە
بێناز کەوتون بێچارە
وێنەکە لە قەڵای خانزاد بە دوربین گیراوە[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 754 gånger