25-5-956
گەورە و خۆشەویستم جەنابی مامۆستا ڕەفیق بەگ!
ئەم کاتە و هەموو کاتێکت باش!
لەپاش پێشکەش کردنی سەلامێکی کوردانەی برایانە، لە کانی دڵمەوە هیوای خۆشی و بەختیاریت بۆ ئەکەم. ئومید ئەکەم هەرگیزاوهەرگیز لەبەرزی و شادوانی و کامەرانیابیت، هەتایە هەتایە تەنگوچەڵەمەی ڕۆژگار و گەردا و وەیشوومەی ناهەموار شیرینی ژیانتان پێ تاڵ نەکا.
بەراستی دەمێکە من و فاضلە افەندی پێ وەین بە جووت نامەیەکت بۆ بنووسین بەڵام من لەبەر ڕۆژووی ڕەمەزان، سەرلە بەیانیان کە ئەچم بۆ قوتابخانە ئەوەندە ڕەزام قورس و دەموچاوم ترشوتاڵە سەرهیچم ناکەوێ. بەڵام وا من لەجیاتی ئەو سەلامی هەردوو لاو دڵسۆزی هەردوولات پێ ئەگەیەنم.
ماوەیەک لەمەوبەر لە هەولیر بووم چوم بە کاک مەعروف خەزنەدار کەوت ووتی: کتێبەکە لەژێر چاپ دایە وەوا لەتەواوبوونایە، بەراستی کۆڵێکم پێ خۆش بوو کەچی وا دووسێ هەفتە تێ پەڕی و دیارنەبوو هیوام وایە هۆی دواکەتنی خێروخۆشی بێ. زۆر سەلامم هەیە بۆ وەستا بەشیر و کاک عارف و گشت برادەران. ئیتر بە خوای گەورەت ئەسپیرم.
دڵسۆزتان
جەمالەدین
کرکوک
المتوسطە الغربیە - جمال الدین توفیق