نان گیربوو ئاو، ئاوگیربوو جاو
مرۆڤ لەشی ساغ بێت، دەخوات و دەخواتەوە لەژەمەکاندا، هەندێکجار نان لە قوڕگی گیردەبێت و بۆ چارەکردنی جامێک ئاودەخواتەوە تاوەکو لەسورێنچک دەچێتە خوارەوە، بەڵام کاتێک ئاو لەقوڕگی مرۆڤ گیر بێت واتە زۆر نەخۆشه و ئاو لەقوڕگی ناچێتە خوارەوە بەمەش مرۆڤەکە نزیکی سەرەمەرگە بۆیە پێویستە جاو واتە کفن ئامادە بێت هەر لەبەر ئەمەشە بووە بە ئیدیۆم بۆ کەسی زۆر نەخۆش دەوترێت(نان گیربوو ئاو، ئاو گیربوو جاو).[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 957 gånger