$باکووری کوردستان$
- لە ناوچەی پازارجخی مەڕاش پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و ناجی کیزیلەر هاوسەرۆکی پێشووی #هەدەپە#ی ناوچەکە، موراد گەنج هاوسەرۆکی خولی پێشوو، ئیبراهیم گانیداغلی و مەسعود گوزلوگۆل و کەسێکی تریان دەستگیرکرد.[6]
- بەبیانووی ئەوەی زیانیان بەرکەوتووە، دەوڵەتی تورک داوای 10 هەزار و 406 لیرەی تورکی وەک قەرەبوو، لە خانەوادەی ئایکوت ئوزکور شەهیدی #هەپەگە# کرد، دەڵێن، ئەگەر ئەو پارەیە نەدەن دەست بەسەر موڵک و ماڵیان-دا دەگرن.[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- ئێوارەی ڕۆژی 30ی حوزەیران لە گەڕەکی بارینی ناوچەی پاسوری #ئامەد# ئۆپڕاسیۆنێکی سەربازی دەستی پێکردبوو. سوپای تورک لە کاتی ئۆپڕاسیۆنەکەدا دارستانەکەیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئەنجامدا دارستانەکە ئاگری گرتووە و ڕێگەش نادرێت هەوڵ بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە بدرێت.[6](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکەکانی تورکیا گوندی چیای شاقۆلێیان لە #زاخۆ# بۆردوومان کرد و ئۆپەراسیۆنی تورک لە دژی گەریللاکانی #پەکەکە# لە گوندەکانی باتیڤا و دەرکار بەردەوامە.[1]
- 2 فڕۆکەی چاودێریی سوپای تورک لە سنووری شارەدێی دەرکاری زاخۆ کەوتنە خوارەوە.[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار) =KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383610/0018.JPG=KTML_ImageCaption_Title=فڕۆکەیەکی تورک کەوتە خوارەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=فڕۆکەیەکی تورک کەوتە خوارەوە=KTML_ImageCaption_End=
- سێ فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورک، بۆردوومانی گوندی بێرکم و کوێستانی سنین و لۆلان و خواکورک دەکەن لە سنووری #برادۆست#.[4]
- لە 24 سەعاتی ڕابردوودا 240 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون و 7 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.[7]
- گەنجێکی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە #چەمچەماڵ# کە تەمەنی 17 ساڵە و نەخۆشی شەکرەی جۆری Type -1 لەگەڵدا بوو دوای مانەوەی 12 سەعات لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.[2]
- لە درەنگانێکی شەوی ڕابردووەوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی سێ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە. قوربانییەکان دوو ئافرەت و پیاوێکن و دووانیان تەمەنیان 70 ساڵە و یەکێکیان 40 ساڵە، هەروەها دوانیان خەڵکی #بازیان# و یەکێکیان خەڵکی #خانەقین#ە.[3]
- فەرمانگەی تەندروستیی #کەرکووک# بڵاوی کردەوە کە لە میانی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 50 کەسی دیکەی لە کەرکووک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و سێ کەسی دیکەیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.[5]
- گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، لە هەرێمی کوردستان 15 تووشبووی کۆرۆنا هەن کە باری تەندروستییان زۆر خراپە.[1]
- نەخۆشخانەیەکی 26 قەرەوێڵەیی لە #دەربەندیخان# تایبەت بە چارەسەری #کۆرۆنا# دەکرێتەوە. نەخۆشخانەکە لەلایەن خێرخوازێک کراوەتەوه و تایبەت دەبێت، بە چارەسەری ووردی نەخۆشانی کۆرۆنا له و سنوورە.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383610/0010.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 30-06-2020=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 30-06-2020=KTML_ImageCaption_End=
- لیژنەکانی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ناوخۆ و پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە و تاوتوێی بوردۆمان و هێرشەکانی تورکیا و ئێرانیان کرد بۆ سەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان.[2]
- سەرپەرشتیارانی کەمپەینی کۆمیتەی بەرگریی لە نیشتیمان، لە شاری #هەولێر# ڕایدەگەیەنن، لە ئێستادا1200 واژۆ، دژ بەپەلامار و لەشکرکێشی و داگیرکاریی دەوڵەتی تورک کۆکراونەتەوە و لە ڕۆژانی داهاتوودا و دوای کۆکردنەوەی واژۆی دیکە، دەدرێتە پاپای ڤاتیاکان و نەتەوە یەکگرتووەکان، بەو پێیەی #نەتەوە یەکگرتووەکان# لە دوایین ڕایگەیاندراویدا باسی لە ڕاوەستانی شەڕکردوە لە جیهاندا و ئێمەش پشتگیری لەو پەیامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین.[4]
- بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی #سلێمانی# لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەماوەی ڕابردوودا هێزەکانمان توانیویانە دەست بەسەر 24 کگ ماددەی هۆشبەردا بگرن کە خۆی لە #حەشیش# و #تلیاک# و هیرۆیین دەبینێتەوە.[2]
- پێشمەرگەیەک لەکاتی ئەرکدا لەناو فەرماندەیی یەکەی 70 بەچەکەکەی خۆی کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا. پێشمەرگەکە ناوی (ج.ح)، تەمەنی نزیک بە 40 ساڵە و باوکی چوار منداڵە، ماوەی شەش ساڵە پێشمەرگەیە.[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لەنێو بازاڕی شارۆچکەی #کەلار# لەلایەن دووکەسی نەناسراوەوە تەقەلەدوکاندارێک کرا بەناوی (هەردی جەمال قادر) لەدایکبووی 1991 پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.[2]
- ئەم شەو لە گەڕەکی گردی جۆگە لەنزیک پارکی دایک لە سلێمانی دوو تەرم دۆزرانەوە کە خوشک و برایەک بوون و لە ماڵێکدا دەژین.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی تووشبوون، چاکبوونەوە و گیانلەدەستدانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ڕاگەیەندراوەکەش 1958 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 104 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستدا.[3]
- تەقینەوەیەک دوو ئۆتۆمبێلی #سوپای پاسداران#ی لە شاری زاهیدانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران کردە ئامانج، بەهۆیەوە فەرماندەیەکی سوپای پاسداران بریندار بوو.[3]
- نەمسا هۆشداری دایە تورکیا لە بارەی گواستنەوەی توندوتیژییەکانی دژ بە کورد بۆ نەمسا و به و هۆیەوە گرژی لە نێوان هەردوو وڵات هاتووەتە ئاراوە.[3]
- سەرۆک وەزیرانی عێراق، فەرمانیدا بە لابردنی سەرجەم وێنەکانی #خومەینی# و خامەنەیی و #قاسم سلێمانی# لە سەرانسەری عێراق.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp