نووسەر: ئوسامە ئەنوەر
ئەوەی لە کتێبەکە دەیخوێننەوە، کۆمەڵە بابەتێکی فیکری مۆدێرنە، کە کەم قسەی لەسەر کراوە و لە کەم کتێبی کوردیدا بەرچاوت کەوتووە، شێوازی نووسینەکەش کە سوودوەرگرتنە لە سینەما و خستنەڕووی چیرۆکی چەند فیلمێکی دیاریکراوە و بەکارهێنانیانە وەک سەرچاوەی بابەتە فیکرییەکان و گفتوگۆکردن لەسەریان. بە گشتی، کتێبەکە لە پێنج بەش پێکهاتووە،
بەشی یەکەم بریتییە لە خوێندنەوەیەک بۆ فیلم و ڕۆمانی (Cloud Atlas)،
بەشی دووەم بریتییە لە باسکردنی چەند بابەتێکی پەیوەست بە دونیای دوای وێرانبوونی شارستانیەتەکان،
بەشی سێیەم بریتییە لە خستنەڕووی چەند بۆچوونێکی زانستی لەسەر خەون و لێکدانەوەی لەگەڵ واقیعدا،
بەشی چوارەم بریتییە لە تاوتوێکردنی ترس(فۆبیا)ی مرۆڤ لە داهاتوودا لە نێوان ترسی مرۆڤ لە دەستەوەسانی لە کارکردندا و ترسی مرۆڤ لە گۆڕانی پێوەرەکانی ئەخلاق و سروشتی خۆی،
بەشی پێنجەم و کۆتایی باسکردنە لە ئەخلاق(مۆراڵ)ی مرۆڤ، لێکدانەوەیەکە لەسەر جیاوازی نێوان مرۆڤ و درووستکراوەکانی تردا. بێگومان، هەموو ئەو بەشانە چەندین بابەت و خاڵی فیکری زۆرتر لەخۆدەگرن کە لە کتێبەکە دێتە بەرچاوتان، گشتیشی لە بنەما و سوود وەرگرتنە لە فیلمە سینەماییەکان.[1]