بەقنگە خشکێ بەغدا ناگيرێ
بە قنگە خلیسکێ بەغدا ناگیرێ
دەوترێت سوڵتان سڵێمانی قانونی عوسمانی بەس بە تەپ و تۆزی لەشکرەکەی سوپاسی سەفەوييەکانی بەسەرکردايەتی(تەهماسپ) ترساند و لەرزاند و بەغداديان چۆڵکرد چونکە سوپاکەی پڕچەک و بيرباوەڕی ڕێچکەی سونيگەرايی بوون، پشت ئەستوربوون بۆ ئەوەی کە سەردەکەون و بۆ سەرکەوتن ڕێيان گرتبوو، ئەم ئيديۆمە بۆ ستايشی لەشکری عوسمانيەکان نیيە و بۆ سەرکۆنەی لەشکری سەفەوييەکان نيە بەڵکو ئەمە داکەوتە و ڕووداوێکی مێژويی سەدەی شازدەيەمی زاينی يە(1534ز).
بەغداد کە هەميشە لەگەڵ دەرکەوتنی(جێنشينی عەباسيەکان) و بەتايبەت بونياتنەرەکەی جێنشين(جەعفەری کوڕی مەنسور)شارێک بووە هەردەم ژمارە بووە لە ناوچەکەدا، ئينجا لێرەدا بۆيە کراوە بە ئيديۆم(بە قنگە خشکێ بەغدا ناگيرێ) لەمێژوودا هەميشە بە ئۆپەراسيۆن و لەشکرکێشی بێ ژمارە ئينجا کەوتووە و داگيرکراوە وەک لەشکرکێشيەکانی(ئەسکەندەری مەقدۆنی و هۆلاکۆی مەغۆڵ و ئيسماعيل سەفەويی و سوڵتان سڵێمانی قانونی و جۆرج بۆشی ئەمريکی و تاد) کەواتە کاری قورس بەگاڵتەوە ناکرێت بۆيە دەوترێت(بەقنگە خشکێ بەغدا ناگيرێ).
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,089 gånger