بەداخەوە ئەمڕۆ 2019/3/15 هێرشێکی چەکداری کرایە سەر دوو مزگەوتی ووڵاتی نیوزلەندا و بەدەیان موسوڵمان و نوێژخوێنیان لە ناوحەرەمی مزگەوت شەهید و بریندار کرد، ئەم ڕووداوە ئەوە دووپات دەکاتەوە کە تیرۆر هەرەشەیەکی جیهانیە و هیچ وڵاتێکیش پارێزراوی هەرەشەی تیرۆرزم نیە.
بۆیە بەرەنگاربونەوەی تیرۆر پرۆسەیەکی نێودەوڵەتیە و دەبێت لەسەر ئاستی جیهان کار لەسەر بنەبرکردنی بیری توند ئاژۆیی بکرێت.
ئێمە لە #وەزارەتی ئەوقاف# و کاروباری ئایینی بەتوندی ئیدانەی ئەم کردەوە ناخ هەژێنە دەکەین، کە بە ناڕەوایی هاووڵاتیانی #موسڵ#مانی وڵاتی نیوزلەندای کردە ئامانج، لە خوای گەورە دەپارێینەوە قوربانیان بەبەهەشتی خۆی شاد بکات و هیوای چاک بوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
#15-03-2019#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,089 gånger