نانی پاڵەوان هەرکەسێ بيخوا، ئەبێت زۆران بگرێت
پاڵەوان نانی پێدراوە بۆ ڕۆژی زۆرانبازی و ڕووبەڕووبونەوە دەگێڕنەوە لە ماڵی حەماغای گەورەی کۆيە زۆرانبازێکيان هەبووە، ڕۆژێک تەشقەڵە بەکابرايەکی لايدە دەکات، کابراش زۆر بەگوڕوتين و خورت و لەش ولار پاڵەوانان بووە يەکسەر پاڵەوانی حەمەئاغای گەورەی کۆيە دەق و نووشت دەکات، خەڵکی کۆيە بە گاڵتەوە بەپاڵەوانی حەماغا دەڵێن (هێڵکە و ڕوون خۆر هەر ئەوەندەشی) بۆيە گاڵتەی پێ دەکرێت چونکە وەک زۆرانباز ڕاگيراوە و نانی پێ دراوە، تاوەکو ئەگەر زۆرانبازييەک هاتەپێشەوە حەماغا بە زۆرانباز و پاڵەوانی خۆی بچێتە مەيدانەوە، ئەم ئيديۆمە (نانی پاڵەوان هەر کەسێ بيخوا دەبێت زۆران بگرێت) بۆ ئەوە هاتووە کەسێک بيەوێت لێپرسراوێتيەک وەربگرێت هەر بۆ خۆشی و لاف و گەزاف نیيە بەڵکو دەبێت ئەرک و فەرمان و کاری لێپرسراوێتيەکەی بە ڕاسپاردەيی و سەرکەوتوانەوە جێبەجێ بکات.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 609 gånger