فیلمی سینەمایی گوڵ نیسا Golnesa یەکەمین فیلمی بڵندی سینەماکاری کورد #سەتار چەمەنی گوڵ#، لە نووسینی سیناریۆی سینەماکاری کورد ڤیدا ساڵحی، بە بەڕێوەبەرایەتی وێنەگرتنی محەمەد فەکووری و بە ڕۆڵ بینینی سەعید داخ، عەلی محمەمەد ڕادمەنێش، یەگانە ڕەجەبی، ساقی زینەتی، مەسعوود محەمەدی، ویدا عەموویی، لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا ڕۆژی دووشمەمە 18ی فیبرییەی 2019 لە هۆڵی سینەما کینۆ Cinématte Kino لە بەشی پێشبڕکێی فیلمە سینەماییەکان لە یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمە داهێنەرانە Innovation لە وڵاتی سویسڕا نمایشکرا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فێستیڤاڵەوە خەڵاتی باشترین فیلم بە سەتار چەمەنی گوڵ و یۆسف کەریمی بەرهەمهێنەران ئەم فیلمە و هەروەها خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ بە خاتوو یەگانە ڕەجەبی ئەکتەری ئەم بەرهەمە سینەماییە بەخشرا.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,148 gånger