نووسینی: محەمەد فەتحوڵڵا گولەن
وەرگێڕانی: #دەزگای چاپ و پەخشی کانی عیرفان#
ئەم کتێبەی بەردەستت چەند وتارێکی هەڵبژێرراوی زانای موسڵمان محمد فەتحوڵڵا گولەنی لەخۆگرتووە. ئەمە دووەم کتێبی لەم جۆرەیە و پێشتریش لەژێر ناونیشانی هەناسەکانی دڵدا کۆمەڵە وتارێکی ترمان بڵاوکردەوە، کاتی نووسرانی ئەم وتارانە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای دەرچوونی گۆڤاری (سزنتی) لە ساڵی 1979دا و ساڵانی دواتر، کە لە شێوەی سەروتاردا لەم گۆڤارەدا بڵاوبوونەتەوە. نووسەر تا ئەمڕۆش بەردەوامە لە نووسین لە گۆڤاری ناوبراودا. هەرچەندە ئەم وتارانە لە چەند کاتێکی جیا و شوێنی جیا و بارودۆخی جیادا نووسراون، بەڵام لەنێو خۆیاندا خاوەنی یەکێتی و تەواوکارین و، جیهانبینی و بۆچوونی نووسەرەکەیان دەردەخەن لەمەڕ چەندین بابەتی جۆراوجۆری مرۆیی و، جیهانی و، ئایینی و، مێتافیزیکی.
Obs: PDF-fil för den här boken är inte tillgänglig , snälla hjälp Kurdipedia att få denna fil ! Skicka bok Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,029 gånger