ناونیشانی پەڕتووک: نائارامی
وەرگێڕانی لە تورکییەوە: فەرهاد چۆمانی
لەم مەملەکەتەدا کینەی ئیتنیکی، شەڕی تائیفی و مەزهەبی وای کردووە هەموو پێکهاتەکان ڕقیان لە یەک بێت، هەر کامیان بگری ئەو خۆی بە مافدار و لەسەرهەق بزانێت و لە هەمووشیان زێدەتر خۆی پێ قوربانی بێت. بەڵام نووسەری ئەم کتێبە، زولفو لیڤانەلی، لە قەپێلکی نەتەوە و تورکبوونی خۆی دێتە دەرەوە و لە مێردینی کوردان باس لە فەرمان و کۆمەڵکوژی و ڕفاندنی کوردانی ئێزدی دەکات. بە گوزارشت و وردەکارییەکەوە کە مرۆ حەیری دەمێنێ، هێندە لێزانانە توانیویەتی چەند مەبەستێک بپێکێت: یەکەم: لەم ڕۆمانەدا بەر توندڕەویی بیری ئایینی دەکەوین، توندڕەوییەک کە بڕواداری هەر ئایینێکی دیکە بە شایانی سەربڕین و کوشتن دەزانێت، چونکە موسڵمان نییە. لەبەر ئەوەش کە تێگەیشتنێکی هەڵە لەبارەی ئێزدییەکانەوە لە نێو پێکهاتە سەردەستەکانی ئەم ناوچەیەدا چەسپاوە، کە گۆیا ''شەیتانپەرستن''، بۆیە هەموو جیاوازییەک لەم مەملەکەتەدا خەتا و تاوانە و وەک وەرەمێک دەیبینن و دەبێت بە جەستەی ئەم مەملەکەتەوە ببڕدرێت و فڕێ بدرێت! ئەمەش ئەو کەشی نائارامییەی دروست کردووە کە دواجار سەردەستە و ژێردەستە هەموویان پێکڕا قوربانین. دووەم: لیڤانەلی هەنگاوێک دەچێتە قووڵایی نائارامییەوە و لە ڕێگەی گێڕانەوەی حیکایەتی حوسێن، کە لە مێردین بریندار دەکرێت و لە ئەمەریکا دەکوژرێت، باس لە گرووپە توندڕەوە ئیتنیکی و ئایینییەکانی ئەوێندەرێ دەکات، کە ئەوانیش موسڵمانیان لە وڵاتی خۆیان پێ قبووڵ نییە و کاری ناتەمامی داعش، کە حوسێن لە مێردین بریندار دەکەن بەوەی کچێکی ئێزدیی هێناوە، لەوێ تەواو دەکەن و دەیکوژن.
Obs: PDF-fil för den här boken är inte tillgänglig , snälla hjälp Kurdipedia att få denna fil ! Skicka bok Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,305 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !