#شەڕڤان#انی #یەپەژە# و #یەپەگە# بەردەوامن لە چالاکییەکانیان لە دووەمی قۆناغی بەرخۆدانی سەردەمدا، لە چوارچێوەی ئەو چالاکییانەدا چوار چەتە کوژران و دووانی دیکە برینداربوون.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکییە شەڕڤانان لە شێراوای سەربە #عەفرین# بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە دووەمین قۆناغی بەرخۆدانی سەردەمدا، شەرڤانانمان لە گوندی خەزاوییەی سەربە شێراوا، دوێنێ چالاکییەکیان لە دژی ئۆتۆمبێلێکی چەتەکانی ئەحراری شەرقی ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا چوار چەتە کوژران و دووانی دیکە برینداربوون.
یەپەگە ناوی چەتە کوژراوەکانی بەم شێوەیە ڕاگەیاندووە: سەمیر فاریس، عەتا خالید قاسم، وەلید عادل جەدو، یەحیا حەلەبی.[1]
#16-10-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,294 gånger