بەرپرسێکی #وەزارەتی بازرگانی# و پیشەسازی ئاشکرایدەکات، داهاتی ساڵانەی وەزارەتەکەیان زیاتر لە 20 ملیار دیناره و لەماوەی ساڵێکدا زیاتر لە 500 ملیار دینار مۆڵەتی هاوردەکردنیان داوە.
نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: ژمارەی کارگەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 3 هەزارو 600 کارگەیه، لەگەڵ هاتنی قەیرانی دارایی ژمارەیەک له و کارگانە داخران، بەڵام لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە کارگەکان بەگەڕخراونەتەوە و لەماوەی ساڵیکیشدا زیاتر لە 500 ملیار دینار مۆڵەتی هاوردەکردن لە خاڵە سنوورییەکان دراوە.
ئەوەشی خستەڕوو: وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی بەپێی یاسای مارە 25ی ساڵی 1992، زەوی به و کەسانە دەدات کە لەبورای پیشەسازی کاردەکەن، لەگەڵ پێدانی قەرزیش، کە بڕگەیەکی دیکەی یارمەتیدانی کەرتی پیشەسازییە، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی قەیرانی دارایی ئەو قەرزە وەستێنراوە.
ناوبراو، ئاشکراشیکرد: داهاتی ساڵانەی وەزارەتەکەیان 19 بۆ 20 ملیار دینارە، بەڵام لە ئێستادا داهات کەمی کردووە بەهۆی چەند بڕیارێک کە باجی زیاد کردووە و داهات کەمیکردووە.
وتیشی: خاوەن کارگەکان له لێخۆشبوون لە گومرگ و کەرەستەی خام و کەل و پەلەکانیش هاوکاری دەکرێن.[1]
#11-09-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,219 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !