بەڕێزان: بەڕێوەبەرو کارمەندانی کەناڵی گەلی کوردستانی دایک
لەبیست و حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستاندا، پیرۆزبایی گەرمی خۆمتان ئاراستە دەکەم و دەخوازم هەمیشە لەپێشکەوتنی بەردەوامدا بتانبینم.
دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستان لەوێ ڕۆژێی دوای ڕاپەڕین وەک یەکێک لە داهێنانەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و دەستکەوتی ڕاپەڕین مژدەی خۆشی بۆ گەلەکەمان پێ بوو، لە گەلی کوردستانەوە توانیمان پردێکی پەیوەندی بەهێز لەنێوان بینەران و دەسەڵات دروست بکەین.
ئەمڕۆ لە ساتەوەختی دەستکردن بە بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان، بیست و حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستان دەکەینەوە، گەلی کوردستان ئەرکی لەجاران زۆر قوڕستره و دەبێ مینبەری ڕاستەقینەی کوردستانیان و یەکێتییەکان بێ، هەنگاوێکی گرنگ بێ بۆ پێشخستنی ڕەوشی ڕاگەیاندن لەکوردستان و نموونەیەکی جوان و ڕاستگۆیانەی ڕاگەیاندنی حزبی بێ.
جارێکی تر پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەکەم و ئومێدەوارم لەم دۆخەی ئێستای ڕاگەیاندنی کوردی گەلی کوردستان وەک کەناڵێکی پڕۆفیشناڵ ببینین و مایەی شانازی هەمووان. بێ، وەک چۆن مێژووی دامەزراندنی مایەی شانازی هەموومانە.
#کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی#
جێگری سکرتێری گشتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#11-09-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,908 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !