نووسینی: کۆمەڵێک نووسەر
وەرگێڕانی: ئاکام بەسیم
(چاپی یەکەم 2017)
لە بڵاوکراوەکانی #دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە#
سۆسیال دیموکرات یان سۆسیال دیموکراسی نزیکەی 150 ساڵە بۆتە چەمکێکی بەربڵاو لەناو زانستی سیاسی و فکری چەپ و سۆسیالیستییدا. لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدە بەدواوە سۆسیال دیموکرات وەک چەمکێک دەیان کتێبی لەسەر نووسراوە. ئەم کتێبە لە کۆمەڵێک وتار و لێکۆڵینەوەی فکریی پێکهاتوە و باس لە کۆمەڵێک پرس دەکات، لەوانە: (پێشەکیی کتێبی سۆسیالیزمی زانستی و سۆسیالیزمی یۆتۆپی، لە نووسینی فرەدریک ئەنگڵس، کورتە لێکۆڵینەوەیەکی مێژووی سۆسیال دیموکرات، سۆسیال دیموکرات تا شەڕی جیهانیی یەکەم، بنەماکانی تیۆری ڕیڤزیۆنیزم، جێگە و شوێنی ئینتەرناسیۆناڵی دوەم، سۆسیال دیموکراتی هاوچەرخ، ڕۆڵی مێژوویی سۆسیال دیموکرات، دەوڵەتی خۆشگوزەرانی سۆسیال دیموکرات)، لەگەڵ چەندین بابەتی دیکە، کە هەموویان دەچنە چوارچێوەی بیرکردنەوەیەکی قووڵەوە لەم چەمکە و ڕیشە مێژووییەکانی و ئاسۆکانی داهاتووی. [1]
Obs: PDF-fil för den här boken är inte tillgänglig , snälla hjälp Kurdipedia att få denna fil ! Skicka bok Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,347 gånger