لیژنەی لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەکان لە #سلێمانی#، بڕێک ماددە و حەبی هۆشبەری سوتناند، کە 118 تاوانباری لەسەر سزا دراوە.
ئەمڕۆ لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی، لیژنەی هاوبەشی لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەکان، بڕێک ماددە و حەبی هۆشبەریان سوتاند.
ماددە و حەبەکان بریتیی بوون، لە نزیکەی 2000 حەبی ترامادۆڵ، 87گرام ماددەی کریستاڵ، 580گرام تلیاک، 2کیلۆگرام حەشیش، نزیکەی 4000 دەنک حەبی جۆراوجۆر.
ئەم ماددە و حەبانە لەسنوری پارێزگای سلێمانی لەماوەی ساڵەکانی 2016-2018 دەستی بەسەردا گیراوە، کە 118 کەسی لەسەر سزادراوە لە دادگاداکانی سنوورەکەدا.
لەدوای ئەوەی دادگایی ئەو کەسانە تەواو بووە کە لەسەری دەستگیرکراون، دادوەر بڕیاری لەناوبردنی ماددە و حەبەکانیی داوە.[1]
#08-08-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,998 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !