#ڤینۆس فایەق#
2018
ژنێک لە مندا، کۆمەڵێک دەقی نووسەر و شاعیر ڤینۆس فایەقە لە دوو توێی 130 لاپەرەدا و بەکوالیتیەکی زۆر باش لە چاپخانەی کارۆ بەتیراژی 500 دانە چاپکراوە، لە بڵاوکراوەکانی مەڵپەڕی مەودا پرێسە.
(پێکەنین بە تامی شکست)
لە پەنجەرەیەکەوە ئەتبینم
پێکەنینت کردۆتە بەرت و
دڵم وەکو شۆستەیەکی لاڕێ
بەبەریا ئەڕۆی
لەسەر شەقامێک ئەتبینمەوە
قووڵای دەریات پۆشیوە و
بە پیر زەردی گەڵای دارەوە ئەچیت
لە دڵما
(لاپەڕەی دوازدە)
سلێمانی
وەکوو ڕەشەبا تاڵ تاڵی قژم ئەژاکێنێ
وەکوو باران هەموو خانەکانی لەشم تەڕ ئەکات
سلێمانی [1]
Obs: PDF-fil för den här boken är inte tillgänglig , snälla hjälp Kurdipedia att få denna fil ! Skicka bok Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,745 gånger