دوای ڕووداوی کوشتنی بەڕێز (#فارس محەمەد سادق#) بەڕێوەبەری گشتی لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێم، تیمەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەکی پیشەییانە کرد و دوای پشکنینی وینەی کامیراکانی چاودێری، لە ئەنجامدا تاوانکاران دەستنیشان کران و دەرکەوت ڕووداوەکە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی تەواوە.
ریشەی کێشەکە دەگەڕێتەوە بۆ بریندارکردنی (سوپا ساڵح) برازای (فارس محەمەد) لە لایەن (بەرزی غازی باشتەپەیی)ەوە، لە ڕێکەوتی 5-12-2017 و سێ ڕۆژ دواتر (سوپا) بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا. بکەری سەرەکی ڕوداوەکەش بە ناوی (بەرزی) هەڵات بۆ تورکیا. دواتر لە ڕێکەوتی 10-3-2018 لە تورکیا (بەرزی غازی باشتەپەیی) کوژراوەتەوە و چەند کەسێکیش بە تۆمەتی ئەو ڕووداوی کوشتنە لە تورکیا دەستگیرکراون.
هەردوو بنەماڵە کێشەکەیان چارەسەر نەکرد و لە ئەنجامدا بووە کێشەیەکی خوێنداری، تاوەکو ڕۆژی 24-4-2018 لە کاتژمێر 8:00ی سەرلەبەیانییەوە، وەک لە ڤیدیۆ و وێنە و بەڵگەکانی هاوپێچ بەم ڕاگەیاندراوەدا هاتووە، بنەماڵەی (بەرزی) بۆ چەندین کاتژمێر، چاودێری (فارس محەممەد)یان کردووە لەلای ماڵەکەی و دواتر لە شوێنی کارەکەی. کاتژمێر 2:36 خولەکی هەمان ڕۆژ، لەسەر شەقامی 100مەتری هەولێر و بەرانبەر فامیلی مۆڵ، بە ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپڵ ڤیکتراوە، سێ تاوانبار (فاروق غازی باشتەپەیی، هونەر عەبدولکەریم و کەسێکی دیکە کە وێنەکەی لەگەڵ ئەم ڕاگەیاندراوەدایە) دەستڕێژی گوللە لە (فارس محەممەد) دەکەن و دەستبەجێ گیانلەدەستدەدا. تاوانبارانیش بۆ دەرەوەی شاری هەولێر هەڵاتوون و فەرمانی گرتنیان لەلایەن دادگاوە بۆ دەرچووە.
لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا، دەرکەوت ئەم ڕووداوی کوشتنە هیچ پەیوەندییەکی بە ململانێی نێوان لایەنە سیاسییە جیاوازەکانەوە نییە و هەردوو بنەماڵە سەر بە یەکێتی نیشتمانی کوردستانن.
وەک بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، داوا لە هاووڵاتیانی بەڕێز دەکەین، هاوکاری دەزگا ئەمنییەکان بکەن لە بوونی هەر زانیارییەک لەسەر شوێنی خۆحەشاردانی تاوانباران.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
#29-04-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 11,757 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !