هێزەکانی پاراستنی گەل- #هەپەگە#، چالاکیی ڕۆژی 17ی مانگ، کە دژی ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس لە مەرسینی ئەنجامدرابوو، لە ئەستۆ گرت، لەو چالاکییەدا 10 پۆلیس کوژران و 19 پۆلیسیش برینداربوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئەمڕۆ لەبارەی چالاکی دژی هێزەکانی پۆلیس لە مەرسین ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو چالاکییەکەی لە ئەستۆ گرت.
هەپەگە ڕایگەیاند: ڕۆژی 17ی مانگ کاتژمێر 05:20 خولەکی پاشنیوەڕۆ یەکینەیەکمان لە شارۆچکەی یەنیشەهری سەربە مەرسین، چالاکییەکیان دژی ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی تورک ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا 10 پۆلیس کوژران و 19 پۆلیسی دیکە برینداربوون، ئەو یەکینەیەی ئەو چالالکییەیان ئەنجامداوە، بە سەلامەت گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان.[1]
29-10-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 9,397 gånger