بەپێی ڕاگەیێندراوێکی وەزارەتەکە، ئاشکراکردنی داهاتی مانگانەی سەرجەم بەڕێوبەرایەتییەکانی لە درێژەی هەنگاوە گرنگەکانیەتی بە ئاراستەی شەفافیەت لە خەرجی و داهاتەکاندا.
ئەو خشتەیەی لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و بە واژۆی #مەولوود باوەموراد#، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بڵاوکراوەتەوە، ماوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ (1-7-2017 تاوەکو 31-7-2017) و کۆی تەواوی داهاتی بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکانی سەر بە وەزارەتەکەی تێدایە بە هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانییەوە.
بەگوێرەی خشتەکە، لەو ماوەیەدا داهاتی وەزارەت پێنج ملیار و 51 ملیۆن و 76 هەزار و 607 دینار بووە.
بەپێی ڕاگەیێندراوەکە، لەسەر بڕیاری مەولوود باوەموراد، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەوەکالەت مانگانە داهاتی سەرجەم بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوه و گەیاندن ئاشکرا دەکرێت.[1]
ماڵپەری ڕووداو: 16-08-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,968 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !