لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردووی جەژن لە دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیلەوە نزیکەی 4 هەزار گەشتیار چوونەتە وڵاتی #تورکیا# و شارەکانی #باکووری کوردستان#. یوسف موسا، پەیامنێری تۆڕی میدیایی ڕووداو لە #زاخۆ#، ڕایگەیاند: بەپێی ئەو ئامارانەی لە دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیلەوە دەست ڕووداو کەوتوون، لە یەکەم و دووەم ڕۆژی جەژن نزیکەی 4 هەزار گەشتیار لەو دەروازەوە چوونەتە وڵاتی تورکیا و لە بەرامبەریشدا 2 هەزار گەشتیار هاتوونەتە #باشووری کوردستان#. پەیامنێری ڕووداو دەڵێت: زۆربەی ئەو گەشتانەی بۆ تورکیا ئەنجام دەدەرێن بۆ شارەکانی #ئیستەنبوڵ# و #ئەنتاڵیا#یە و بەشێکیشان ڕوو لە ناوچەکانی باکووری کوردستان دەکەن. بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری زاخۆ پێشبینی ئەوە دەکات لە ماوەی 10 ڕۆژ نزیکەی 50 هەزار گەشتیار لە دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیلەوە هاتووچۆ بکەن.
27-06-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,862 gånger