دوای ئەو تەقینەوەیەی دوێنی لە یەکێک لە کێڵگە نەوتییەکانی شاری #کەرکووک# ڕویدا، بەرهەمهێنانی نەوتی کوردستان 60 هەزار بەرمیل کەمیکرد.
ئاژانسی هەواڵی (کل العراق) ئەمڕۆ سێشەممە (14)ی شوبات بڵاویکردۆتەوە بەهۆی تەقینەوەی عەمبارێکی نەوت لە کێڵگەی نەوتی #بای حەسەن# لە باکوری شاری کەرکووک کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی سێ کەس و برینداربوونی حەوت کەسی دیکە، بەرهەمهێنانی نەوت 60 هەزار بەرمیل کەمیکرد.
راشیگەیاندوە، حکومەتی هەرێم لە ئێستادا ڕۆژانە نزیکەی 600 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت، ئەمڕۆش دەستکراوەتەوە بەکاری چاکسازیی عەمبارەکە.
14-02-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,747 gånger