- لیژنەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە ئەنجوومەنی وەزیران وەڵامی هەردوو ڕاپۆرتی ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ و ئەمنستی ئینتەرناشناڵ دەداتەوە سەبارەت بە دەرکردنی عەرەب لە کەرکووک.
- خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازیی لەسلێمانی و گەرمیان و ڕاپەڕین دەستپێکردەوه و سورن لەسەر نەگەڕانەوەیان بۆ هۆڵەکانی خوێندن تا داواکارییەکانیان جێبەجێدەکرێت کە بریتین لە پێداچونەوە بە سیستەمی پاشەکەوت و پێدانی موچەکانیان لەوادەی خۆیدا.
- بەپێی ئاژانسی دۆغانی تورکی، سەکڤان کیلیج هاوسەرۆکی هەدەپەی شرناخ لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی تورکیاوە لەناوچەی ئیدل(هەزەخ) سەر بە پارێزگای شرناخ دەستگیرکراوە.
- وتەبێژی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی فورات، کە بەره و ڕزگارکردنی ڕەقە بەڕێوەیە، ڕایگەیاند، شەڕڤانان 14 کیلۆمەتر پێشڕەوییان کردوە و 43 چەتەی داعش کوژراون.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 14,202 gånger