لە 27-06-2015 گۆرانیبێژی ناوداری کوردی خەڵکی کرماشان شەهرام نازری بە گۆرانی تیتراژیی کۆتایی فیلمی سینەمایی ئێران بێرگێر لە دەرهێنانی سینەماکاری لوڕ مەسعوود جەعفەری جەوزانی لە پازدەیەمین جەژنی سینەمایی تەلەڤیزیۆنی دنیای وێنەیی ئێران، بۆ وەرگرتنی خەڵات کاندید کرابوو.
نازری لەلایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم جەژنە سینەماییەوە وەکوو باشترین گۆرانیبێژی ساڵی ئێران لە بواری سینەمادا دەستنیشان کرا و خەڵاتی تەندیسی حافزی ئەم جەژنەی پێبەخشرا. نازری لە تەمەنی 9 ساڵیدا یەکەم بەرنامەی خۆی لە ڕادیۆی کرماشان بەڕێوە بردووە و لە تەمەنی 11 ساڵیشدا لە ڕادیۆ و تەلەویزیونی ئێران چەند گۆرانییەکی چڕیوە.
شارام نازری کە بە شوالیە آوازی ایران ناسراوە لە زۆربەی بەرهەمەکانیدا کەڵکی لەشێعرەکانی مەولانا وەرگرتووە.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 6,929 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !