ڕۆژنیوز - محەمەد حسێن
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا بەرێوبەرایەتی بەرگری شارەستانی ڕاپەرین ئاماری شەش مانگی کار و چالاکییەکانی خۆی ڕاگەیاند. بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگری شارەستانی ڕاپەرین ڕائید حسێن ئاماری شەش مانگی بەم شێوەیە ڕاگەیاند:لە شەش مانگی 2015دا، 425 ئاگرکەوتنەوە هەبووە بە سەرجەم بنکەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتیمان لە سنوری بیتوێن (232) ئاگر و لە سنوری پشدەر (193) ئاگر هەبووە، بەراورد بە شەش مانگی ساڵی ڕابردوو ڕێژەکە زیادی کردووە. بە نسبەت جۆری ئاگرەکان کەمتەر خەم (42) حاڵەت – نەزانراو (200) ڕووداو – ئەنقەست (23) حاڵەت – جگەرە (23) حاڵەت – کارەبا (55) حاڵەت هەبووە حاڵەتی مردن (1) سووتان (1) و ڕەزگارکردن لەخنکان (2) حاڵەت ڕوویان داوە. پشکنینی فەرمانگە و شوێنە گشتییەکان (105) پشکنینی نەگونجاو و (139) پشکنینی گونجاو هەبووە کۆی زیانی دارایی ئەم شەش مانگە (524،767،600) پێنج سەدوو بیست و چوار ملیۆن و حەسەد وشەست و حەوت هەزار شەسەد دینار خەمڵێنراوە.[1]
#12-07-2015#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,828 gånger