ناو: عومەر
ناوی باوک: مەولود
نازناو: مەلا عومەر #دیبەگە#یی
نوسینی: ڕەنجدەر نوری دیبەگەیی
ناوی(عومەر مەولود عومەر مەولود)بووە، ساڵی 1922-ز لەناحیەی دیبەگەی سەر بە پارێزگای #هەولێر# چاوی بە دنیا هەڵهێناوە.
لەتەمەنی (6)ساڵیدا ڕووی کردۆتە قوتابخانەی ئاینی مزگەوتی گەورەی دیبەگە لەماوەیەکی کەمدا توانیویەتی قورئانی پیرۆز خەتم بکات و لەبەریشی بکات. هەر لەدیبەگە لەخزمەت مامۆستا مەلا (اسماعیل محمد) مەلای گەورەی دیبەگە درێژەی بە خوێندن داوە لەشەریعەت و ڕێزمانی عەرەبیدا.
دواتر چۆتە شاری هەولێرو بەردەوام بووە لە بەدەست هێنانی زانست لە قوتابخانەی شێخ(نورالدین لەخزمەت چەندین مامۆستاو زانا خوێندوویەتی و لەسەردەستی مامۆستای گەورە مەلا ساڵحی گۆزپانکی) اجازەنامەی زانستی وەرگرتووە لەساڵی 1949.
دواتر بۆ زیاتر شارەزابوونی لە زانستە ئیسلامیەکان لەخزمەتی مامۆستا مەلا تاهیری سوسەیی خوێندویەتی. ساڵی 1950 چۆتە بەغداو لەخزمەت (مامۆستا شێخ ئەمجەد زەهاوی و شێخ محمد قزڵجی لەخوێندن بەردەوام بووە).
هەر لەوساڵەدا لەمزگەوتی(نبات الحسن)دامەزراوە بە پێشنوێژو وتار خوێن.
کاری پێشنوێژووتار خوێنی لەچەندین مزگەوتی تری بەغدا بینیوە لەوانە:
مزگەوتی(النعمانیە، الفضل، عمرالفاروق، الحاج بدريةالدليمي) سەرەڕای وانە بێژی لەقوتابخانەی (نائلەخاتوون)مزگەوتی (البنیە)پەیمانگای ئیسلامی و قوتابخانەی شێخ عبدالقادری گەیلانی و زانکۆی بەغدای زانستی ئیسلامی.
سەدان مامۆستای ئاینی لە کوردستان وعێراق ئیجازەنامەی زانستیان لەخزمەتیا وەرگرتووە.ئەندامی ئەنجومەنی زانستی بووە لە #وەزارەتی ئەوقاف# لەبەغداد.
پەیوەندیەکی پتەوی هەببوە لەگەڵ مامۆستا مەلا عبدالکریمی مودەڕیس لەساڵی 1960 وە لێکۆڵینەوەی بوارەکانی (نحو، صرف، بلاغە، مەنطق، عقائد، اصول فقه)بەردەوامی هەبووە ماوەی (35) ساڵ لەرادیۆ و تەلەفزیۆن وتاری ئامۆژگاری پێشکەش کردووە.
چەندین نوسینی لە ڕۆژنامەی (ئەلڕەئی، منبرالاسلام)بڵاوکردۆتەوە. ماوەی (43)ساڵ ئەندامی کۆمەڵەی ڕابیتەی زانایانی ئیسلام بووە لە عێراق.
لەساڵی 1959 تاکو 2002 ئەندامی لیژنەی فتوا بووە لە عێراق.
مامۆستا ماوەی 52 ساڵ پێشنوێژو وتار خوێن بووە لەو مزگەوتانەی پێشتر باسکران.
چەندین کتێبی بە چاپ گەیاندووە لەوانە:
1- نور علی نور
2- الخمر ومسأها
3- الطلاق الثلاث
4- موجزعن سيرة النبي(صلی الله عليه وسلم)
مامۆستا پیاوێکی قسە خۆش وپڕئامۆژگاری بووە چرایەکی ڕووناکی بەخشبوە بە موسڵمانان.
مامۆستا خاوەن (6 کورو 2 کچە)
ئەم زانا خواناس و پایە بەرزە لە #01-03-2002# لەکاتی دەست نوێژگرتن بۆ نوێژی عەسر بە جەڵتەی دڵ دڵە جوان و بێگەردەکەی لە لێدان کەوت و ماڵ ئاوایی لە ژیان کردو لە گٶڕستانی (أبو حنیفە)لە بەغدا بەخاک سپێردراوە.[1]