- شەهیدبوونی سەعدی گچکە و 20 پێشمەرگەی تر لە ناوچەی دەشتیو. نێوبراو لە شۆڕشی ئەیلوولدا فەرماندەی بەتالیۆنی قەندیل بوو، لە بزووتنەوەی نوێشدا ئەندامی سەرکردایەتیی حسیک بوو. هەندێک سەرچاوەی تر دەڵێن 12 پێشمەرگە شەهید بووە لەوانە سەعدی گچکە، فاروق سدیق، فەرخ قادر، فەریق هەمزە، شاهین عیزەدین، تاهیر حەمەد، جەبار ئیسماعیل، عوسمان باوە، عەزیز باپیر، سامی عوبێد، سەباح جەمیل، ئەحمەد محەمەد ئەمین و ئەحمەد محەمەد کە هەموویان خەڵکی هەولێر بوون، 4یش بەدیل گیراون و پاشان لە سێدارە دراون کە ئەمانەن جەعفەر ئەسوەد، حوسەین عەبدولڕەحمان، جەواد کەریم و کەمال واحید، ئەمانەش هەموویان خەڵکی کۆیە بوون، زیانی دوژمن کوژرانی زێتر لە 160 سەرباز و ئەفسەر، بریندارکردنی زێتر لە 250، تێشکانی 3 کۆپتەر و چەندین ئوتومبیلی سەربازی، لەو شەڕەدا تەنێ چەند پێشمەرگەی کەم ڕزگاریان بوو، کە ئەوانیش سەید کاکە، جەوهەر کاکە، خالید و زرار وەرتێی و هەندێکی تر بوون.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 10,831 gånger