نەجمەدین غوڵامی لە #21-03-1958# لە گەڕەکی #گوڵشەن#ی شاری #سنە# لە دایکبووە. لە تەمەنی هەژدە ساڵیەوە لە ڕێگەی ڕادیۆ ی #سنە# و #کرماشان#ەوە دەستی کردووە بە گۆرانی وتن. لە کاتی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لەگەڵ کۆمەڵە هاوکاری کردووە و بۆ ماوەی هەشت ساڵ پێشمەرگە بووە. پاشان لە ئەورووپا نیشتەجێ بووە و لەوێ 7 ئەلبۆمی بڵاو کردووەتەوە. نەجمە لەگەڵ کچێکی خاڵیدا ژیانیان پێکهێناوە و خاوەنی دوو کوڕن بە ناوەکانی هێرش و هێژا.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 19,887 gånger