کەتە بن باری خەمێ
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (کەتە بن باری خەمێ)، کەتە: کەوتە، لە کوردەواریدا ئەوەی کەرێکی هەبێت خەمێکی هەیە، چونکە دەبێت پێداویستییەکانی بەخێوکردن و ڕاگرتنی بۆ پەیدا بکات، گەنجێک کە ژنی دەهێنا، یان کوڕێک باوکی زوو دەمرد، ئەرکی بەخێوەکەری ماڵی دەکەوتە ئەستۆ، ڕاپەڕاندنی ئەرکیش دەبووە خەمێکی گەورە، خەمیش وەکوو بارێ قوورسە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و هەر کەسێک کارێکی بکەوتایەتە ئەستۆ و ڕاپەڕاندنی ئەو کارەش گران بووایە دەوترا: کەتە بن باری خەمێ. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 151 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!