ناونیشانی پەرتووک: ئیلحاد وەک خۆی
ناوی نووسەر: #سەڵاحەدین ئەحمەد#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای پەخش: #ئاستانە#
ساڵی چاپ:2020
ژمارەی چاپ:سێیەم
=KTML_Bold=سەبارەت بە پەرتووک=KTML_End=
ئەم پەرتووکە ھەموو ڕەھەندە جیاوازەکانی ئیلحادی لە خۆ گرتووە، بەشێوەیەک لە (28) ژانری پەیوەست بە دۆزی ئیلحادەوە دواوە.
1. پێناسەی ئیلحاد، لە ڕوی زمانەوانی و قورئان و فیکری ئیسلامی و فەرهەنگە نوێیە فەلسەفیەکان.
2. مێژووی ئیلحاد، لە پێش فەلسەفەی یۆنانییە.ە تاوەکوو ئیمڕۆ.
3. هەڵوێستەکان بەرانبەر بوونی خوا، (8) جۆر هەڵوێستی جیاواز.
4. بنەما فیکرییەکانی ئیلحاد، (7) بنەمای سەرەکی ئیلحاد.
5. جۆرەکانی ئیلحاد، (34) جۆر ئیلحاد.
6. ھۆکارەکانی ئیلحاد (43) ھۆکار.
7. ئامرازەکانی بڵاو کردنەوەی ئیلحاد (19) ئامراز.
9. زیان و شوێنەوارە خراپەکانی ئیلحاد، لە (8) ھەشت ڕووەوە.
10. سرووشتی کەسێتییە مولحیدەکان، زیاتر لە (20) تایبەتمەندێتی.
11. چارەسەرەکانی ئیلحاد، (44) چارەسەر
12. دیارترین ئەو بابەتانەی، زیاتر لە (30) بابەتی سەرەکی و گەرم کە مولحیدەکان دەیوروژێنن.
13. ڕەوشی ئیلحاد لە ھەرێمی کوردستان، (20) وەسف بۆ ئیلحاد و مولحیدەکانی کوردستان.
14. ئیلحاد و عەقڵ، لە زیاتر لە (15) شوێن ئیلحاد تێک دەگیرێت لەگەڵ عەقڵدا.
15. ئیلحاد و زانست، دوو زاست بەنموونە ھێنراوە (فیزیک) و ( بایۆلۆجی) کە ئیلحاد تێک دەگیرێت لە گەڵیاندا.
16. ئیلحاد و مێژووی مرۆڤایەتی.
17. ئیلحاد و ئامانج.
18.ئیلحاد و ھیوا.
19. ئیلحاد و ئەخلاق، باسی تێڕوانیانی ئیلحاد کراوە بۆ ئەخلاق.
20. ئیلحاد و زگماک (فیتڕەت).
21. ئیلحاد و فەلسەفە.
22.مەزھەب و ڕێبازە ئیلحادییەکان (فرۆید) و (وجودیەت) و (مارکسییەت) و (ڕێبازی اللذة) و ( بارودۆخیەت).
23. المغالطات المنطقية ، بە ھەڵە بردنی لۆژیکی، چەواشە کاری مولحیدان، نۆزدە (19) جۆر فێڵی مولحیدان.
24. پرسیارە نا عەقڵی و نا لۆژیکییەکانی ئیلحاد.
25. شەست (60) پرسیاری دەسەوەسانکەر بۆ مولحیدەکان.
26.ئایین و ئیمان لە دیدی زانایان و فەیلەسوفان.
27 . سەد و پەنجا (150) سەرچاوەی کوردی و عەرەبی بۆ شارەزابوون لە ئیلحاد.
28. وتو وێژ و گفتوگۆ و چەند پرسیارێکی بێ وەڵامی زۆر کوورت بۆ بیردۆزی پەرەسەند (ئۆڤیولەیشن) (داروین).
=KTML_Bold=تایبەتمەندی ئەم پەرتووکە=KTML_End=
1.زۆر کوورت و پوخت و گوشراوە، شتی درێژ و ماندووکەری تێدا نییە.
2. بە زمانێکی زۆر سادە نووسراوە کە ھەموو کەسێک لێی تێبگات، بەشێوەیەک بابەتە فیکری و فەلسەفی و زانستییەکانی زۆر سادە کردووەتەوە.
3.گشتگیرە بەشێوەیەک کە ھەموو بابەتەکانی پەیوەست بە ئیلحادی تاووتوێ کردووە.[1]