ئامان دەڵێ: بمشکەنە بەڵام مەمزڕێنە.
ئامان: جۆرە جامێکی کانزایی دەم واڵای تەنکە (فەرهەنگی خاڵ) ئامان یان جام لەبەر ئەوەی لە کانزا درووستدەکرێت گەر بکەوێت ناشکێت بەڵکوو دەزرینگێتەوە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە مرۆڤ لەسەر کردەوەیەکی نادرووست، لەوانەیە لەسەروو ئیرادەی خۆیەوەبێت بمرێت باشترە لەوەی ناوی بزڕێت و خەڵکی باسیبکەن. واتە: مرۆڤ دەبێت مردنی لاخۆشتربێت وەک لەوەی بەدناو و سووک بێت.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 22 keer bekeken