سەرمابوون و تووشبوون بە پەتا وەرزییەکان، زۆر باوە لەناو خەڵکدا، پێویستی بە خۆپارێزی هەیە، لە کاتی تووشبووندا دەبێت باشترین ڕێکارەکان بگیرێتەبەر بۆ زوو چاکبوونەوە، کە یەکێک لە ڕێکارەکان، دوورکەوتنەوەیە لەم چەند جۆرەی خواردن.
=KTML_Bold=1. بەرهەمە سپیاییەکان=KTML_End=
باشترە لەبری شیر و بەرهەمە سپیاییەکان ئاو بخورێتەوە لە کاتی پەتا و هەڵامەت، چونکە نیشانەکان خراپتر دەکات.
=KTML_Bold=2. ئەو خواردنانەی شەکریان تێدایە=KTML_End=
شەکر ڕێگری دەکات لەوەی خرۆکە سپییەکان وەڵامیان بۆ سیستمی بەرگری جەستە هەبێت، هەر بۆیە پێویستە لە هەموو جۆرێکی شیرینی دووربکەوێتەوە.
=KTML_Bold=3. خواردنی سوورکراوە=KTML_End=
ئەو خواردنانەی سوور دەکرێنەوە چەوری ناتەندرووستیان تێدایە، هەر بۆیە سیستمی بەرگری جەستە لاواز دەکەن و ڕێگرن لەوەی زوو چاکبێتەوە.
=KTML_Bold=4. خواردنی ئامادەکراو و خێرا=KTML_End=
ئەو خواردنانەی ئامادەکراون و لە قتونراون یان خواردنەخێراکان، بە گشتی کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندرووستی هەیە، هەر بۆیە پێویستە خۆت بەدووربگریت لێی. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 216 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!