کۆلاجین ڕۆڵێکی گرنگیی هەیە لە بنیادنانی جەستە، یارمەتیدەری پێست، قژ، نینۆک، ئێسک و جومگەکانە، هەر بۆیە گرنگە بایەخ بەو خواردنانە بدەیت کە یارمەتیی بەرهەمهێنانی کۆلاجین دەدەن لە جەستەدا، ماڵپەڕی Health Shot باشترین خۆراکەکانی بڵاوکردووەتەوە.
1. شۆربای ئێسک، سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی کۆلاجینە، باشتر وایە ئێسکی ئاژەڵی گەورە بەکاربێت.
2. ماسی، وەکوو ماسی ساردین، سەلەمون و ماکرێل سەرچاوەی کۆلاجینن.
3. مریشک، هەموو بەشەکانی مریشک سوودیان هەیە بۆ زیادبوونی کۆلاجینی جەستە، بەتایبەتیی لە پێست و ئێسکدا.
4. سپێنەی هێلکە، جگە لەوەی یارمەتیی کەمبوونەوەی کێشی جەستە دەدات، ترشی ئامینۆی تێدایە و یارمەتیی جەستە دەدات بۆ بەرهەمهێنانی کۆلاجین.
5. بێری، وەکوو ڕازبێری و شلیک، دژە ئۆکسانێکی زۆر باشن و ڕێگری دەکەن لە کەمبوونەوەی کۆلاجین.
6. میوە مزرەکان، وەکوو لیمۆ و پرتەقاڵ، ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین C لە پێکهاتەیاندا هەیە، سوود بە پێست دەگەیەنن. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 260 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!