ئاوێ کەندۆران، گۆشتی بەرخۆران، ماچی کیژۆران
لە ناوچەی #خۆشناوەتی# دا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (ئاوێ کەندۆران، گۆشتی بەرخۆران، ماچی کیژۆران) ، سێ شت بەتام و بەلەزەت و خۆشن، ئەوانیش: ئاوی شیوەرۆک و کەندۆرەی بچووکی ناو سۆرکان و شینکان ئاوێکی سازگار و شیرینە بۆ خواردنەوە، گۆشتی بەرخۆران ناسکە و کوڵانی ناوێت و کورد وتەنی بەلێو دەخورێت، ماچی کیژۆران (کیژۆڵان واتا ئەو کچۆڵانەی تازە دادەنێن بنی مەمکان و چواردە ساڵەن) ئەوە پێ هەڵگوتنی خۆشناوەتییە بۆ ئاوی کەندۆران و گۆشتی بەرخۆران و ماچی کیژۆران.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 180 keer bekeken