چیای هەڵگۆرد لە چیا بەرز و بەناونانگەکانی باشووری #کوردستان#ه. ھەرچەندە ھەندێ کەس بە ھەڵە دەڵێن یەکەم چیای بەرزی باشوورە بەڵام لە ڕاستیدا دووەم بەرزترین لوتکە چیای باشووری کوردستان و ھەروەھا ئێراقیشە، لەدوای لوتکەی چیخی دەرێوە. بەرزی لوتکەکە 7063 مەتر لەسەر ئاستی رووی دەریایە، بە دووری 18 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری رۆژھەڵاتی #ھەولێر#ی پایتەخت. ھەڵگورد دەکەوێتە ناو بازنەی کوێستان و باغی نیشتمانی ھەڵگورد سەکران لە کوردستان ھەر چیا و شاخ و کێوێک ھێمایەکی شکۆداری و سومبولی شۆڕش و کوردایەتی دەنوێنێ، ئەو چیایانە شان بەشانی پێشمەرگە لەکاتی شۆڕشەکاندا وەک قەڵغانێک بوون لەبەرانبەر دوژمندا، یەکێک لەو چیا بەرزانە، لوتکەی چیای ھەڵگوردە، شوێنی جوگرافی دەکەوێتە زنجیرە چیاکانی حەسارۆست، نزیک سنووری نێوان ڕۆژھەڵات و باشوور، ئەو چیایە دەکەوێتە شارۆچکەی چۆمان، ئەوەی شایەنی باسە چیای ھەڵگورد بەدیمەنێکی شاخاوی لە زستان و بەھاردا لوتکەی بە بەفر دادەپۆشرێ و لەھاوینیش دەبێتە ناوچەیەکی گەشتیاری و تەنانەت خەڵکێکی زۆر حەز بەسەیرانی ناوچەکانی دەوروبەری ئەو چیایە دەکەن.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 155 keer bekeken