شێرە بەفرینە
لە دوای بەفر بارین کوڕوکاڵ پەیکەرێکیان درووست دەکرد لە شێوەی شێر پێی دەوترا: شێرە بەفرینە، ئینجا ئەگەر سەر و پۆترێتی مرۆڤیش بێت هەر بە شێرە بەفرینە ناو دەبرێت، ئەو شێرەبەفرینەش دوای ماوەیەک و خۆرهەڵاتن زوو دەتوێتەوە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بەکەسێکی ترسنۆکی خۆھەڵکێش و خۆنەگر بەرانبەر تەنگ و چەڵەمە و کارەسات و نەهامەتی و ڕووبەڕوو بوونەوە بە تەوسەوە وتراوە: شێرەبەفرینە.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 532 keer bekeken