داری (ژاڵە) نابێتە شەکر، داری (کێڤ) یش نایەتەبەر.
ژاڵە: درەختێکی هەمیشە سەوزە، گوڵی ڕەنگ سوور، سپی یان پەمەیی دەگرێت، هەموو بەشێکی درەختەکە ژەهرە و تامی تاڵە، لە ماڵدا بۆ جوانیی و لە باخچەکانیشدا وەک پەرژیین بەکاردێت. کێڤ: مەبەست لە (کەژە) کە لە جێگەی چیاوچۆڵدا دەڕوێت و هیچ بەرێکی نییە کە مرۆڤ کەڵکی لێ وەربگرێت. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هەرگیز چاوەڕێی کردەوەی چاکە لە کەسی خراپەکار مەکە. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 294 keer bekeken