خۆلێ بەر کوانووی خۆت بخۆی، لە پڵاوی بێگانە چاکترە.
کوانوو: کوانگ یان ئاگردان (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) پڵاو: پڵاوبەنج بە برنجی کوڵاو ئەوترێت کە لە ئاودا شۆرابێتەوە و پاڵێورابێت، واتە: نانی بەر ئاگردانی خۆت لە پڵاوی خەڵکی باشترە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە نانی خۆت بێمنەتە، نانی خەڵکی بە منەتە. مرۆڤ نانی خۆی بخوات گەر کەمیش بێت، باشترە لە نانێکی باش کە بەمنەتەوە بێت. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 478 keer bekeken