ڕەنگە ڕۆژانە خانمان و پیاوان ڕووبەڕووی ئەو کەسانە ببنەوە کە سەرسامیانن یان داوای پەیوەندییان لێدەکرێت و نەزانن چۆن ڕەتی بکەنەوە بێ ئەوەی ئازاری هەستەکانی بەرانبەرەکەیان بدەن و ڕێز لەنێوانیان بمێنێتەوە.
بە چەند ڕێگەیەک دەتوانیت بە ئەتەکیەتێکی جوانەوە بەرانبەرەکەت ڕەتبکەیتەوە.
1- سەرەتا داوای لێبوردن بکە، پاشان بۆی باسبکە کە ناتوانیت پەیوەندیت لەگەڵیدا هەبێت.
2- ڕاستگۆبە لەگەڵیدا، بەڵام وشەکان بە وریایی هەڵبژێرە کە بریندارکەر نەبن، بۆ نموونە لەبری ئەوەی بڵێیت، تۆم بە دڵ نییە، بڵێ، تایبەتمەنییەکانی من و تۆ یەکناگرنەوە.
3- ڕووبەڕوو بیڵێ، چونکە کاتێک دوو کەس ڕووبەڕووی یەکتر قسە دەکەن، شێوازی دەربڕینیان نەرمتر دەردەکەوێت بە بەراورد بەوەی بە نامە قسە بکەن.
4- ئەگەر دڵنیایت لەوەی ئەم کەسەت ناوێت، باشترە وشەکانت یەکلاکەرەوە بن کە ڕەتیدەکەیتەوە، نەک بە شێوەیەک دەربکەوێت کە ئەو هیوای بە درووستکردنی پەیوەندییەکە هەبێت.
5- هیوای باشتری بۆ بخوازە، بەمشێوەیە دەزانێت ڕق هۆکاری ڕەتکردنەوەی ئەو نییە.
6- مەرج نییە پێویست بکات هۆکاری ڕەتکردنەوەی بۆ ڕوونبکەیتەوە، بەڵام ئەگەر دەزانیت ئەو ڕوونکردنەوەیە هەستەکانی ئازار نادات، دەتوانیت بیڵێیت. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 646 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!