ناو: بنار
نازناو: دکتۆر بنار تاڵەبانی
$ژیاننامە$
شا چارلزی دووەم یەکێک لە نایابترین خەڵاتەکانی شاهانە کە بە (ئێم بی ئی) ناسراوە، دەبەخشێتە کچە کوردێک.
دکتۆر بنار تاڵەبانی، کە کچە پەنابەرێکی کوردە و ساڵانێکە لە وڵاتی بەڕیتانیا نیشتەجێیە، لە کاتی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە وڵاتی بەڕیتانیا، وەکوو پزیشک ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەریی بینیوە لە هۆشیارکردنەوەی خەڵک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو پەتایە و خزمەتێکی زۆری خەڵکی کردووە، بۆیە لەلایەن شا چارلزی دووەم، بانگهێشتی کۆشکی شاهانە کرا و لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا یەکێک لە نایابترین خەڵاتەکانی شاهانەی بەڕیتانیا کە بە (ئێم بی ئی) ناسراوە پێشکەشی ئەو کچە کوردە کرا.
دکتۆر بنار تاڵەبانی، لە کاتی بڵاو بوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە لە ناوچەی (وێڵز) ی شانشینی بەڕیتانیا، سەرپەرشتی گرووپێکی تەندرووستی دەکرد، لەبەر دڵسۆزی و پەرۆشی بۆ کارەکەی بووەتە هۆی ئەوەی کە لەو ناوچەیە، بەراورد بە ناوچەکانی دیکەی بەڕیتانیا، کەمترین حاڵەتەکانی مردن بە کۆرۆنا تۆمار بکرێت. بە و هۆیەشەوە وەکوو پاڵەوانێک وەسف کراوە.[1]